هاکان فیدان: لەناوبردنی پەکەکە لە سووریا پەیوەستە بە کات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت، بارودۆخی سووریا گۆڕاوه؛ هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‌له‌ناوبردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا په‌یوه‌سته‌ به‌ ‘كات’.

دووشه‌ممه‌، 6ـی كانوونی دووه‌می 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ به‌ به‌رنامه‌ و ئه‌جێندای ڕۆژئاوا ناده‌ن كه‌ به‌ پاساوی داعش، پشتیوانی له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیمپراتۆریه‌تی توندوتیژی كه‌ “په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست” له‌ میانی قۆستنه‌وه‌ی هه‌ستی جوامێرانه‌ی برایانی كورد دروستی كرد، له‌ لێواری كه‌وتنه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی، بارودۆخی سووریا به‌ ڕاستی گۆڕاوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ‌له‌ناوبردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ـ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە)‌ له‌ سووریا په‌یوه‌سته‌ به‌ ‘كات’.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی گرت و پاکی کردەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زنجیرە چیای “عەلی تاهر”ی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *