سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دیداری لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی جیهان هەبوو. بەشێک لەو سەرکردە دیارانەی نێچیرڤان بارزانی دیداری لەگەڵیان دا هەبوو بریتین لە: ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ محەممەد بن زاید ئال نهەیان، سەرۆکی ئیمارات؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان؛ جیانی ئینفانتینۆ، …
زیاتر بخوێنەرەوەئاسایشی خۆسەر: لە تەقینەوەیەکدا لە حەسەکە سێ شەڕڤانمان شەهید بوون
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئاسایشی خۆسەر دەڵێت: “لە ماوەی کاری بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە و بە تایبەتی ناوچەی هۆل و …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ لەڕێگهی سودانییەوە پەیامێکی گرنگو بهپهله ئاراستەی تاران دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای لەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پەیامێک بەئێران بگەیەنێت، بەشێوەیەک ئەگەر تاران دەستبەرداری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بێتو نیازباشی خۆی پیشانبدات، ئەوە ئەمریکا ئامادەیە لەسەر هەموو دۆسییەکان لەگەڵ تاران بگاتە ڕێککەوتن. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەسودانی، ڕۆژی هەینی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ترەمپ داوای لەسودانی کردوە، بە …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کورد دەکات
گیدیۆن سەعار وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەکەیدا، ئاسۆی هاوپەیمانی لەگەڵ پێکهاتەکانی کورد و دروزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ڕوو و دەڵێت کەمایەتییەکانی ناوچەکە پێویستە یەکگرتوویی لە نێوانیاندا هەبێت. سەعار گوتی “گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی کە سەربەخۆیی سیاسییان نییە. ئەوان هاوپەیمانی ئێمەن.” سەعار کورد …
زیاتر بخوێنەرەوەسیاسەتی نێونەتەوەیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان دانراوە
✍️ د.محەمەد حسێن زادە 1. ترامپ”بیری” لەوە دەکردەوە کە پشت لە هێزەکانی ڕۆژاوای کوردستان بکات، بۆیە لەچاو بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردستان سەرۆکێکی خایینە. بایدن نەک “بیر” بەڵکوو “بە کردەوە” پشتی لە هاوپەیمانانی خۆی لە ئەفغانستان کرد، بۆیە لەچاو بەشێکی زۆر لە ئەفغانییەکان سەرۆکێکی مەزنە خایینە. ئەوە لە کاتێکدایە …
زیاتر بخوێنەرەوەدەم پارتی: بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەین ڕۆڵی چالاک و بنیاتنەر بگرینەئەستۆ
دەم پارتی ڕایگەیاند، بە بێ درەنگ کەوتن لەپێناو چارەسەردا دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت و جەختی کردەوە، کە ئامادەن ڕۆڵێکی چالاک و بنیاتنەر بگرێتە ئەستۆ و داوا لە کۆمەڵگەی تورکیا دەکات، هەڵوێست بنوێنن بۆ کردنەوەی ڕێگەی ئاشتی کۆمەڵایەتی. ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە سەرۆکایەتی …
زیاتر بخوێنەرەوەسزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادیدا سەپێندرا
ڕژێمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر وریشە مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپاند، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنی چەکداریی دژی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشەی مورادی زیندانی سیاسیی کورددا سەپێنراوە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێكخستنی چەكداریی دژی ڕژێمی ئێران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەسەڵاتی دادوەری ئەمەریکا پیلانی شکستخواردووی تیرۆرکردنی ترامپ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکات
وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی وردەکارییەکانی تۆمەتی تاوانکاری پەیوەندیدار بە پووچەڵکردنەوەی پیلانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تیرۆرکردنی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بڵاو دەکاتەوە. بەپێی سکاڵایەکی تاوانکاری لە دادگای فیدراڵی مەنهەتن، کە لە مانگی نۆ تۆمار کراوە، بەرپرسێکی نەناسراوی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی فەرمانی بە بریکارێکی حکوومەتی ئێران …
زیاتر بخوێنەرەوەنووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی %70 ی کوژراوانی غەززە ژن و منداڵ بوون
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند نزیکەی %70 ی ئەو کوژراوانەی جەنگەکەی غەززە کە پشتڕاست کراونەتەوە ژن و منداڵ بوون. نووسینگەکە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا سەرکۆنە دەکات و نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی “تاوانەکانی جەنگ و تاوانە بەربەرییەکانی دیکە” دەردەبڕێت. ئەو کوژراوانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێدەدات …
زیاتر بخوێنەرەوەلە سنووری دهۆک ژن و پیاوێک لەنێو ماڵی خۆیاندا کوژران
لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە گوتی، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە. رووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە روویداوە. سەرچاوەکە گوتی، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس