به‌ره‌ى كوردستانى ڕۆژئاواى كوردستان كێشه‌ى تێكه‌وت‌و بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى له‌سوریا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌به‌ره‌كه ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:”جێی داخه پاشكۆیه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی ڕێكخراوه كوردییه‌كانه له‌ڕۆژئاوای كوردستان”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانیی سوریا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ندامان، بڕیاریداوه بچێته دیمه‌شق”.
حه‌سه‌ن شێخۆ سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌سوریاو ئه‌ندامى به‌ره‌ى كوردستانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌به‌ره‌ی كوردستانیی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نم”.
شێخۆ نوسیویه‌تى:”پاشكۆیه‌تی‌و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كان له‌سه‌ر حسابی كاری ده‌سته‌جه‌معی‌و دامه‌زراوه‌یی، له‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی ناو ڕێكخراو‌و ڕێكخستنه سیاسییه‌كانی كورده له‌ڕۆژئاوای كوردستان‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دروشم‌و به‌رنامه‌ی كارییانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، “داواكارییه‌كانمان له‌م قۆناغه‌دا ڕون ڕاشكاو بوو، كه بریتیبون له: یه‌كخستنی گوتاری سیاسیی كورد‌و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ماف‌و داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌وڵماندا ڕۆڵی ئه‌رێنی خۆمان له‌پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بگێڕین‌و هاوكات له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تاكڕاوانه‌و تاكلایه‌نانه بۆ چونه دیمه‌شق وه‌ستاینه‌وه”.
به‌وته‌ى شێخۆ، “خوازیاربوین ببینه هێڵی سێیه‌م‌و ئامانجمان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوو بێئه‌وه‌ی بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی هه‌موو به‌ره‌كان‌و جددی بوین له‌یه‌كخستنی ڕیزی كورد له‌سوریاو نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان‌و كاركردن به‌شێوه‌ی تیم‌و ده‌سته‌جه‌معی‌و دور له‌خۆپه‌رستی‌و سه‌پاندنی بۆچونی تاكه‌كه‌سی‌و ئیرهابی فكری‌و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان”.
ئاشكراشیكردوه، “له‌ناكاو له‌لایه‌ن سیامه‌ند حاجۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانیی سوریا، بینیمان هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه‌ی گرته‌به‌رو 8ی ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند، به‌ناوی پارته‌كه‌ی له‌توركیاوه ده‌چێته دیمه‌شق، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی كاری به‌ره‌كه بوو بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان، منیش به‌وپێیه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌یی به‌ره‌كه‌و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنم، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سیامه‌ند حاجۆ ده‌كه‌م كه هیچ خزمه‌تێك به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ناكات، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ لێكترازان‌و دوبه‌ره‌كی‌و زیانگه‌یاندن به‌دۆزی كورد”.
ئه‌وه‌شى وتوه، “ئه‌وه‌ی له‌نێو به‌ره‌كه ڕوو ده‌دات‌و به‌تایبه‌تی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان‌و خۆسه‌پاندنی تاكڕه‌وانه، هه‌رگیز قبوڵكراو نییه، بۆیه له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م هه‌نگاوو ڕه‌فتارانه‌دا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌به‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نم”.
بەرەى کوردستانیى سوریا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆرینه سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه ـ نزیك له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن)، به‌ڵام بەمجۆرە خۆی پێناسە دەکات کە هاوپەیمانێتییەکى سیاسیى دیموکراسییەو ژمارەیەک پارت‌و ڕێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى لەڕۆژئاوای کوردستان لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:
– پارتى دیموکراتى کورد لەسوریا
– ڕەوتى ئازادیی کوردستانی
– بزوتنەوەى کوردایەتیى سوریا
– بزوتنەوەى ئاشتیى کوردستانی
– ناوەندى ڕۆشنبیریى ڕەشید حەمو
– ڕێکخراوى یاسناى ڕۆژئاوا بۆ پەرەپێدانى فەلسەفەى زەردەشتى
– ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی
پێشتر‌و له 25ى 12ى 2024دا به‌ره‌كه داوایكردبوو وه‌فدێكى سیاسی هاوبەش پێکبهێندرێت کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی گەلی کورد بکات سەبارەت پرسە چارەنوسسازەکان‌و سیستمی سیاسی نوێ لەوڵاتداو گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێ لەدیمەشق بکات.
قەندیل پرێس