هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، پێویستە دەرفەتێك بدرێت بە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەركردنی پرسی بوونی هێزی هەسەدە لە سوریا.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەرفەتێك دەدەن بە دیمەشق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ئەنقەرە ڕێوشوێنی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.
فیدان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ وتی، هەڵەیە شەڕی وڵاتەكەی لە دژی هێزە كوردییەكان وەك شەڕێك لە دژی كورد پۆلێن بكات، لە ئێستادا ئەنقەرە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی نوێ بوونی خۆی لە سوریا هەڵدەسەنگێنێت.
قەندیل پرێس