عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند: رێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق، مۆدێلێکی سیاسی دیموکراسییە کە تێیدا هەموو گەل و نەتەوەکان دەتوانن پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن. زۆر گرنگە تورکیا لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی ئاسانکاریی دیالۆگ بگێڕێت. ئەوەش گرنگە بۆ ئاشتی ناوچەکە بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی. بە بۆنەی ساڵی نوێوە، پارتی یەکسانی و …
زیاتر بخوێنەرەوەمەسەدە لە شێخ مەقسوودی حەلەب: دۆخەکە ئارامە، بەڵام ئەگەری دروستبوونەوەی گرژی هەیە
تەنیا دوای چوار رۆژ لە ئاگربەستی حکومەتی دیمەشق و ئاسایشی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کە لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی خۆرسەدان، هەینی گرژی لە سنوورەکە دروستبوو. هاوسەرۆکی دوو گەڕەکەکە و مەسەدە لەو گەڕەکانە حکومەت تۆمەتباردەکەن و حکومەتی سووریاش دەڵێ، “هەسەدە پێشێلکاری” لە رێککەوتنەکان کردووە. محەممەد ئەمین عەلیکۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی باڵای تورکیا گەیشتە دیمەشق؛ چارەنووسی ڕێککەوتنی 10ی ئازار تاوتوێ دەکرێت
لە پێشهاتێکی دیپلۆماسیی گرنگدا، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتووە لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یاشار گولەر وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی (میت)، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی سووریا کۆببنەوە. پرسە ئەمنی و سیاسییەکان بەگوێرەی زانیارییەکان، لە میانی کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە …
زیاتر بخوێنەرەوەچەکدارانی حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر قەسەدە
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی قەسەدە، درەنگانی دوێنێ شەوی ڕابردوو چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سنووری بەنداوی تشرین، قەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هێرشانە لە ئەستۆی حکومەتی کاتییدایە و هەڕەشەیە بۆ ئارامی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی شەوی …
زیاتر بخوێنەرەوەنوێنەری ئەمریکا: تاکە ڕێگە لەبەردەم هەسەدە دیمەشقە
تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، تەنها یەک ڕێگا بۆ هەسەدە هەیە و ئەو ڕێگایەش بەرەو دیمەشق دەچێت. باراک ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەی کرد. باراک دەڵێت، “حکومەتی سوریا جۆش و خرۆشێکی باوەڕپێنەکراوی نیشانداوە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامەزراوەکانیدا لەژێر …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ سەرۆککۆماری سووریا: پاڵپشتی لە حکومەتی سووریا دەکەین
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر لە دیمەشق کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، پاڵپشتی لە حکومەتی راگوزەری سووریا دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا دەستەبەر بکەن. رۆژی شەممە، 5ی تەممووزی 2025، دەیڤد لامی و ئەحمەد شەرع بۆ قۆناخی راگوزەر لە دیمەشق کۆبوونەوە. نووسینگەی …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی كوردی پێداگری لە سیستمی نا ناوەندێتی و سوریایەكی فیدراڵ دەكات
رۆژنامەی الشرق الاوسط لەژمارەى ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە شاندی کوردی پێكهێنراو لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییە کوردییەکان، بەنیازە بەرەو دیمەشقی پایتەخت بڕوات، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیدارەی راگوزەر، لەبارەی دروستکردنی کۆدەنگی سەبارەت بە داهاتووی سوریا. شاندی كوردی، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ شاندی حکومەت، دیدگای خۆی بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی فیدراڵی نا ناوەندی وەک باشترین …
زیاتر بخوێنەرەوەدوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە
دوای ١٣ ساڵ لە داخستنى باڵیۆزخانەکەی بەهۆی گرژی و قەیرانەکانى سوریاوە، ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە. ئەمڕۆ میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق بە ئامادەبوونى وەزیری دەرەوەى دەسەڵاتی کاتى دیمەشق كردەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى تۆماس باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر سەردانى دیمەشق دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا سەردانى دیمەشق بکات، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەى مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع. تەلەڤزیۆنی سووریا لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکرد، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر کە ئەرکی دانوستان لەگەڵ حکومەتى راگوزەرى سووریای لە ئەستۆیە، سەردانى دیمەشق دەکات بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئەو …
زیاتر بخوێنەرەوەكاتز: ئەوەی لەبەیروتو غەززەو دیمەشقو یەمەن کردمان بمانهوێت لەتارانیش دەیکەین
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی لەحوسییەکانی یەمەن کردو دەڵێت:”ئەگەر بەردەوامبن لەهێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا گورزی توند لەحوسییەکان دەدەین. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریدا لەپشتیوانی ئێران بۆ حوسییەکان لەبواری داراییو پڕچەککردنو وتویهتى، “من سەرکردایەتی ئێران ئاگاداردەکەمەوە کە پارەو چەک بۆ حوسییەکان ئاڕاستە دەکەن، ئەوەی بەرامبەر حوسییەکان کردمان، بەرامبەر ئێرانیش …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس