به‌په‌له

كاتز: ئەوەی لەبەیروت‌و غەززەو دیمەشق‌و یەمەن کردمان بمانه‌وێت لەتارانیش دەیکەین

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی لەحوسییەکانی یەمەن کردو دەڵێت:”ئەگەر بەردەوامبن لەهێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا گورزی توند لەحوسییەکان دەدەین.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریدا لەپشتیوانی ئێران بۆ حوسییەکان لەبواری دارایی‌و پڕچەککردن‌و وتویه‌تى، “من سەرکردایەتی ئێران ئاگاداردەکەمەوە کە پارەو چەک بۆ حوسییەکان ئاڕاستە دەکەن، ئەوەی بەرامبەر حوسییەکان کردمان، بەرامبەر ئێرانیش دەیکەین”.

دەشڵێت:”سەردەمی بریکاریی کۆتاییهاتوە، ئێستا بەرەی خراپەکاری داڕماوە”.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبەیاننامەیەکدا نوسیویه‌تى، “ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر حوسییەکانی کردی، بەئێرانیش دەیکات”.

هەروەها جەختی لەوەکردوه‌ته‌وه‌، ئیسرائیل توانای بەرگریی لەخۆی هەیە، بەهێزەکانی خۆی بەرامبەر بەهەر هەڕەشەیەک‌و هەر دوژمنێک دەوەستێتەوە بەبێ دودڵی ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگه‌یاندوه‌، “ئەوەی ئێمە لەبەیروت بەرامبەر حزبوڵڵا، حەماس لەغەززە، ئەسەد لەدیمەشق‌و حوسییەکان لەیەمەنمان کرد، لەتارانیش دەیکەین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *