به‌په‌له

دوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە

دوای ١٣ ساڵ لە داخستنى باڵیۆزخانەکەی بەهۆی گرژی و قەیرانەکانى سوریاوە، ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە.

ئەمڕۆ میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق بە ئامادەبوونى وەزیری دەرەوەى دەسەڵاتی کاتى دیمەشق كردەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى تۆماس باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەی بارەگای باڵیۆزی ئەمریكا بە فەرمی کراوەتەوە و ئاڵا ئەو وڵاتە هەڵكرا.

ئەمەش یەكەم سەردانی بەرپرسێکی ئەمریکییە بۆ باڵیۆزخانەى دوای داخستنی باڵیۆزخانەكە لە ساڵی ٢٠١٢ و هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی گرژیی و قەیرانەکانی لە سوریا.

ساڵی ٢٠١١ کاتێک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە سوریا لە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستی پێکرد و دوای ساڵێک و لە دیمەشق لە ٦ـی شوباتی ٢٠١٢ باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە دیمەشق کارەکانی ڕاگرت و داخرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *