به‌په‌له

سەبارەت بە دامەزراندنی چەکدارانی بیانیی هۆشداری بە شەرع دراوە

بەرپرسێکى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەبارەى دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان هۆشدارییان بە ئیدارەی نوێ سووریا داوە و گوتوویانە ئەو کارە پشێوی ئەمنی لێدەکەوێتەوە.

ئاژانسى رۆیتەرز، لە زارى بەرپرسە ئەمریکییەکەوە کە ئاگادارە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع و نوێنەری ئەو وڵاتانە گواستییەوە، وەزارەتى دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە سەردانەکەیاندا بۆ دیمەشق بەناوى خۆیان و ئەمریکاوە، پرسی ئەو چەکدارە بیانیانەیان وروژاندووە کە لەمدواییانە لە سوپای نوێی سووریادا پۆستیان پێدرا.

بە گوتەی بەرپرسەکە، ئیدارەی نوێی سووریا بە نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوای راگەیاندووە، ئەوان ناتوانن بە ئاسانی چەکدارە بیانییەکان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و بە باشیان زانیوە لە سووریا بهێڵڕێنەوە، گوتووشیانە ئەو چەکدارانە لە رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد بەشداربوون و بەشێکیان زیاتر لە 10 ساڵە لە سووریان و بوونەتە بەشێک لەو کۆمەڵگایە.

بە گوتەی سەرچاوە دیپلۆماتکارانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپیی و عەرەبی، بەتایبەت میسر و ئوردن، دژ بە دامەزراندنی ئەو چەکدارە بیانیانەن و گومانیان هەیە ئەو هەنگاوە دەسەڵات بداتەوە بە جیهادییە نێودەوڵەتییەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تولای حاتەم: حکومەت بە ترسنۆکییەوە مامەڵە دەکات و پڕۆسەی ئاشتی دوادەخات

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) ڕایگەیاند کە حکومەت سەبارەت بە ئاشتی لە هەڵوێستێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *