به‌په‌له

هەرانا: ٧١٪ـی لەسێدارەدراوانی سەردەمی جەنگی ئێران زیندانیانی سیاسی و ئەمنی بوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، ڕێژەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی زیندانیانی سیاسی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەڵێت، ٧١٪ی لەسێدارەدراوان زیندانیانی سیاسی و  بە تۆمەنی سیخوڕی و ئەندامبوون ڕێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکان.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەرانا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاماری لەسێدارەدانە سیاسییەکان ڕاپۆرتێکی گشتگیری بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی ٦٥ ڕۆژی جەنگ و دوای جەنگیش لانیکەم ٣١ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٢ کەسیان زیندانی سیاسی بوون و ژمارەیەکیشیان بەتۆمەنی سیخوڕی و ئەندامبوون لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسێدارە دراون.

ئەم پرۆسەیەش نیشان دەدات کە ٧١٪ی کۆی لەسێدارەدانەکان بۆ ئەم گرووپە تەرخان کراوە، لە کاتێکدا لەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە کۆی ١٩١ حاڵەتی لەسێدارەدان تەنها حەوت کەسیان سیاسی بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەگەڵ دەستپێکی ئەم قۆناغە نوێیەی سەرکوت، لانیکەم ١٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە تۆمەتەکانیان بریتییە لە “محاربه، بغی و ئەفساد فی‌ ئەلئەرز”، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان و زیادکردنی ترس لە ناو کۆمەڵگەدا دەبینرێت.

 ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات، کە دادوەرانی وەک ئیمان ئەفشاری و ئەبولقاسم سەڵەواتی ڕۆڵی سەرەکییان لە دەرکردنی ئەم حوکمانەدا هەبووە، هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوانەدا، بێبەشکردنی تۆمەتباران لە پارێزەری سەربەخۆ و بەکارهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ لەم هەفتانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *