به‌په‌له

ترەمپ دواین پێشنیاری ئێرانی ڕەتکردەوە و هۆشداریی توند دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕازی نییە لە نوێترین پێشنیاری ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: “لە ئێستادا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین، و پێشکەوتنمان لە گفتوگۆکاندا بەدەستهێناوە.”

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “دڵنیا نیم لەوەی کە دەگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.”

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئێران دوو بژاردەی لەبەردەمدایە؛ یان وێرانکردنی لە ڕێگەی بۆردومانەوە، یان ئەنجامدانی ڕێککەوتن، و بەم زووانە پەرەسەندنێکی پەیوەست بە ئێران ڕادەگەیەنم.”

لە لایەکی دیکەوە ڕایگەیاند: “ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق قسەم کردووە و ئێمە زۆر بە توندی پشتگیری دەکەین.”

پێشتر لەمڕۆدا، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە وەڵامێکی هەموارکراوی ئێرانی وەرگرتووە بۆ مەرجە نوێیەکانی ئەمریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ئێران ڕۆژی هەینی ڕادەستکردنی پێشنیارە هەموارکراوەکەی لە دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێڕەوی گفتوگۆکان تووشی جۆرێک لە بنبەست ببوو، لە کاتێکدا ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی “بژاردەی سەربازی” دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دۆناڵد ترەمپ: گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەمێنێت هەتا تاران لەسەر کێشە ئەتۆمییەکان ڕازی بێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لانابەم، مەگەر تاران لەسەر ڕێککەوتنێک سەبارەت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *