ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان

مەسرور بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کردووەتەوە.

رۆژی سێشەممە، 7ـى 1ـى 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا.”

لەبارەی دۆخی سووریا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.”

هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوە و ئەردۆغان جەختی لەوەکردووەتەوە، هەوڵدەدەن پێشهاتەکانی سووریا نەبنە هۆی سەرهەڵدانی ناسەقامگیریی نوێ لە ناوچەکەدا.

ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە، لە داهاتووی سووریادا جێگەی “رێکخراوی تیرۆریستی و درێژکراوەکانی” نابێتەوە. کە مەبەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *