به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

هەسەدە: شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانییان دایەوە و دوو چەتە کوژران

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجدا، دوو چەتە کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار بوون، هەروەها حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش لەناوبراوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی …

زیاتر بخوێنەرەوە

جەنگیز چاندار: چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان رۆژی 15ی شوبات راگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێشخەریی ئێستای تایبەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان بە “پرۆسەی ئاشتی ناودەبات”، بەڵام پێیوایە هێشتا بە تەواوی روون نییە. لەبارەی چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چاندار گوتی: “ئۆجەلان لە پەیامی نەورۆزی ساڵی 2013دا، واتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیمەن سۆهرابی: پەخشان و وریشە بوون بە هێمای خۆڕاگری و شۆڕشگێری لە ناو شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

دیمەن سۆهرابی چالاکی بواری مافی ژنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سەڵتەنەت تەڵەبەکان دیارە خاوەن هەمان فکری دەورانی شایەنشای ئێرانن نە شتک زیاتر و نە کەمتر. ژن جیا لە بوکەڵەیەکی سوراو سپیاو کراو کە وەک ئۆبژەیەکی جنسی چاوی لێدەکرێ نابینن. فکریان لە دەوری یەک دەوڵەت، یەک میلەت، یەک زمان دەخولێتەوە، بە چاوی کۆیخایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەپەژە: پێویستە ژنانی ئەوینداری ئازادی سوریای نوێ بنیات بنێن، نەوەک بکوژان

فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند هەوڵدەدرێت لەو چەتانەی ناسنامەی خۆیان گۆڕیوە دەوڵەت دابمەزرێت، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆست بەخشین بە بکوژی هەڤرین خەڵەف نیشاندا و گوتی: “دەبێت سوریای نوێ بەدەستی ژنانی ئازادیخواز بنیات بنرێتەوە، نەوەک بەدەستی بکوژان”. فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەربارەی بنیاتنانەوەی سوریای نوێ بە دەستی ژنانی ئازادیخواز ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك له‌باره‌ى ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەبێ‌ ڕۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لەناوچەكە بەدینایەت. ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گدیۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەیان لەسەر چارەسەری قەیرانی ئاسایشی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوەو …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواستوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەپشتیوانیکردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەسوریا بهێنێت، لەکاتێکدا تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو هێزە کوردییە لەڕۆژئاوای کوردستان. هاكان فیدان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەده‌وحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران‌و وەزیری دەرەوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت هەسەدە ببێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کوردانی سووریا نایانەوێت حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن بەڵکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی لامەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و دەشڵێت، “لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانوستاندان.” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتێد پرێس رایگەیاند، لەم دواییانەدا چاوی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نەتانياهوو: ئيسرائيل و ئەمريکا دەتوانن نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژنەوە

بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل لە کاتى بەڕێکەوتن بۆ واشنتن لە فڕۆکەخانەی تەلئەڤيڤ رايگەياند، دەتوانن لەگەڵ ئەمريکا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژنەوە. نەتانياهوو گوتيشی، “من يەکەم سەرۆکم، کە دۆناڵد ترەمپ لە دوای دەستبەکاربوونی لەگەڵمدا کۆدەبێتەوە. لە سەردانەکەشدا باسی کێشەکانی ناوچەکە و رێککەوتنی ئاگربەست دەکەین”. سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل ئەوەشی گوت، “ئەو بڕیارانەی لە شەڕەکەدا …

زیاتر بخوێنەرەوە