دواى ئه‌وه‌ى سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنكەرە کە سه‌ر به‌پارتى گه‌لى كۆمارى (جەهەپە)یە سوکایەتی بەئاڵای کوردستان كرد‌و به‌پارچه په‌ڕۆیه‌ك ناوى برد، سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.
دوێنێ شەممە مەنسور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنكەرە لەشارى ئیستانبوڵه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ناڕەزایی بەرامبەر ئاهەنگەکانی نەورۆز پیشانداو ڕایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات جیاكارییه له‌نێوان چالاكیه‌كانى ده‌م پارتى‌و جه‌هه‌په”.
وتیشى:”لەکاتێکدا لەئیزمیر تەواوی خۆپێشاندانەکان قەدەغە دەکرێن، به‌ڵام هه‌ر له‌وشاره ڕێگە بەکۆبونەوەو چالاکی پارتێک دەدرێت”.
یاڤاش سوكایه‌تى به‌ئاڵاى كوردستان كرد‌و وتى:”دوێنێ لەشوێنێکی ڕۆژهەڵاتی وڵات‌دا ئەو ئاڵایە دەشەکایەوە کە پێموایە ته‌نها پارچه پەڕۆیەكه‌و هیچى تر، كه‌چى بینیمان پۆلیس پەشمەکی بەسەر بەشداربوانی چالاکییەکەدا دابەشدەکرد، ئێمەش وه‌ك جه‌هه‌په چاوەڕێدەکەین لێرەش هێزەکانی ئاسایش پەشمەک بەسەر گەنجاندا دابەشبکەن”.
دواى ئه‌و په‌یامه‌ش كه دەنگدانەوەیه‌كى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، ڕاسته‌وخۆ سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی لەسەر مەنسور یاڤاش تۆمارکرد.
له‌و ڕوه‌شه‌وه سەندیکای پارێزەرانی وان ده‌ڵێت:”لەنوسینگەی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، سکاڵا لەسەر مەنسور یاڤاش تۆماردەکەین کە ئاهەنگی نەورۆزی شرنەخی وەک تاوان ناوبردوە، مەنسوور یاڤاش سەرکۆنە دەکەین بەوەی هەڵوێستێکی بێرێزِانەی بەرامبەر کورد پیشانداوەو زەمینەسازیی بۆ خراپە کردوە”.
ئاڵای کوردستان لەتورکیادا لەبواری یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییەو کۆماری تورکیا لەزۆربەی دیدارەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، ئاڵای کوردستان لەشوێنە فەرمییەکانی دادەنێت.
مەنسور یاڤاش لەهەڵبژاردنی 31ى 3ى 2024 کاتێك هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو، 60.43٪ی دەنگەکانی ئەنكەرەی بردەوەو بوە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنكەرە، هه‌ر لەو هەڵبژاردنەشدا، بەشێکی دەنگدەری کورد پشتگیری‌یان لەیاڤاش کرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێت.
قەندیل پرێس