لە پاش دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ، بۆرسەى ئیستانبوڵ نزیکەى 100 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
رۆژى چوارشەممە “19ـى ئازار”، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکى گەورەشارەوانیى ئیستانبوڵ دەستگیرکرا و بەو هۆیەوە خۆپیشاندانەکان لە ئیستانبوڵ و چەند شارێکی دیکەی گەورەی تورکیا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
رۆژانە بەردەوام پشک و بۆندەکانی تورکیا دادەبەزێت و بەو هۆیەوە بۆرسەى ئیستانبوڵ لە رۆژى 19ـى ئازار و 21 ئازار داخرا و بەهاى بۆرسەکە لە رۆژى 19 ئازار لەسەدا %6 و لە 21 ئازار لەسەدا %7.81 دابەزیوە.
هەروەها 80 کۆمپانیا لەسەدا %20ـی سامانەکانیان لەدەستداوە و زیانە داراییەکانىان گەیشتووەتە نزیکەى 100 ملیار دۆلار.
هاوکات بەهاى دراوى لیرەى تورکى بەرامبەر دراوە بیانییەکانى وەک دۆلار و یۆرۆ دابەزینى تۆمارکردووە و 100 دۆلار بەرامبەر سێ هەزارو 781 لیرەیە و 100 یۆرۆ بەرامبەر چوار هەزار و 95 لیرەى تورکییە.
قەندیل پرێس