قەسەدە بڵاوی كردەوە، دوێنێ هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە هێرشە شەڕانگێزەكانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەكانمانیش بەردەوام بوون لەوەڵامدانەوەیان و یەكینەكانی شەهید هارون توانیان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی چەتەكان لەناوببەن.
هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێیان لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی لە سنووری بەنداوی تشرین و میحوەری قەرەقۆزاق، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە هێرشە شەڕانگێزەكانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەكانمانیش بەردەوامن لە وەڵام دانەوەیان، هێزەكانمان توانیان خاڵێكی چەتەكان و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لە بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق تێكبشكێنن.
دوێنێ لە میحوەری بەنداوی تشرین، هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بە چەكی قورس دەورووبەری بەنداوی تشرین و گوندەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران كرد و زیانی ماددی لێكەوتەوە.
هەروەها، شەڕڤانانمان هەوڵێكی چەتەكانی داگیركەری تورك-یان بۆ هێرشكردنە سەر یەكێك لە خاڵەكانی هێزەكانمان پووچەڵكردەوە و یەكینەكانی شەهید هارون توانیان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی چەتەكان لەناوببەن، هاوكات دوای نیوەڕۆ هێزەكانی دەوڵەتی تورك دەستیان بە تۆپبارانكردنی دەورووبەری بەنداوەكە كردەوە و زیانی ماددی لێكەوتەوە.
لە بەرەی دێر حەفەر دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ هێرشیان كردە سەر گوندی “ئیمام” و یەكێك لە خاڵەكانی هێزەكانمان، لە ئەنجامدا تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە، ئەمەش لە كاتێكدا بوو، كە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی داگیركەران بە درێژایی دوێنێ بەسەر ناوچەكەدا دەسوڕانەوە.
لە بەرەی قەراقۆزاق؛ شەڕڤانانمان هەوڵی هێرشی چەتەكانیان بۆ سەر میحوەری ڕۆژئاوای پردی قەرە قۆزاق پووچەڵكردەوە، شەڕڤانانمان بە ئۆپەراسیۆنێك وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە كە یەكێك لە بنكەكانی داگیركەر و چەتەكانیان وێرانكرد.
قەندیل پرێس