ئەرشیفی تاگەکان

قەسەدە: لە هێرشی گرووپە چەتەکاندا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون

قەسەدە ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە چەکی قورس ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و سێ شەڕڤانیان بریندار کردووە. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە: کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و …

زیاتر بخوێنەرەوە

چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر قەسەدە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی قەسەدە، درەنگانی دوێنێ شەوی ڕابردوو چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سنووری بەنداوی تشرین، قەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هێرشانە لە ئەستۆی حکومەتی کاتییدایە و هەڕەشەیە بۆ ئارامی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی شەوی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی سوپاسی ترەمپ دەکات لەپای لابردنی سزاکانی سەر سووریا

مەزڵوم عەبدی، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی سزاكانی سەر سووریاوە و دەڵێت، “هیوادارین ئەو هەنگاوە پشتیوانی سەقامگیریی و دووبارە بونیاتنانەوە بکات”. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “X” سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە لە دێرەزوور هێرشێکی چەتەکانی داعشی تێکشکاند

قەسەدە بڵاوی كردەوە، لە شەڕێكی سەختدا لە دەشتاییەکانی دێرەزوور، هێزەکانمان هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، دەشڵێن: درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەین. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، سەبارەت بە  تێکشکاندنی هێرشێكی چەتەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە: هێزەکانمان هێرشێكی شانەیەکی ڕێکخراوی چەتەكانی داعشیان بۆسەر لیوای زیبانی گرێدراوی هێزەکانمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: دەبێت دەستووری سووریا نامەرکەزیی بێت و هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت

مەزڵووم عەبدی لە وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” ڕایگەیاند، پشتگیریی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بەهیواین ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆکارێک بۆ بەستنی کۆنفرانسی گشتیی نەتەوەیی کوردستان. لە ئێستادا لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ، کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بە بەشداریی ٤٠٠ …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی دیارییکرد

فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ڕۆژی ٢٦ـی نیسانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دیارییکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانسەکە خواست. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی “یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا” دیارییکرد. دەقی بڵاوکراوەکەی مەزڵووم …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەردانی مەزڵوم عەبدی و ئەندامانی قەسەدە بۆ بەنداوی تشرین و بڕیاری کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لەگەڵ شاندێکی فەرماندەکانی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، گەیشتە بەنداوی تشرین. وا بڕیارە لە بەنداوەکە لە نێوان شاندەکانی فەرماندەیی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.  

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە: هێزەكانمان بەردەوامن لە وەڵامدانەوەی هێرشی دەوڵەتی تورك و چەتەكانی

قەسەدە بڵاوی كردەوە، دوێنێ هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە هێرشە شەڕانگێزەكانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەكانمانیش بەردەوام بوون لەوەڵامدانەوەیان و یەكینەكانی شەهید هارون توانیان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی چەتەكان لەناوببەن. هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێیان لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە: هێرشە داگیرکەرییەکان زیادیان کردووە

قەسەدە ڕایگەیاند هێرشی هێزی ئاسمانی و زەوینی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی زیادی کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە باڵانسی هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، شەڕ لە زۆربەی ناوچەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە: هەموو هێرشەکان تێکشکێندراون

قەسەدە ئاماری کۆتا ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکارییەکانی ئاشکرا کرد و ئاماژە بەوەکراوە وەک هەمیشە سەرتاپاکی هێرشەکان تێکشکێندراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری کۆتا ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاو کردەوە. ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە: “دوێنێ (دووشەممە) چەتەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە