قەسەدە بڵاوی كردەوە، لە شەڕێكی سەختدا لە دەشتاییەکانی دێرەزوور، هێزەکانمان هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، دەشڵێن: درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، سەبارەت بە تێکشکاندنی هێرشێكی چەتەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە: هێزەکانمان هێرشێكی شانەیەکی ڕێکخراوی چەتەكانی داعشیان بۆسەر لیوای زیبانی گرێدراوی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزوور تێکشكاند.
دەشڵێن: چەتەكانی داعش بە گولەی ئار بی جی هێرشیان کردە سەر بارەگای لیواکە، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و بەهۆیەوە شەڕێکی سەختی لێکەوتەوە و بە بەرخۆدانی بەهێزی شەڕڤانانمان چەتەکانی دعش ناچار بە پاشەکشەکردن كران.
قەسەدە لە کۆتایشدا دەڵێت: درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەین، لە دژی مەترسییەکانی چەتەكانی داعش.
قەندیل پرێس