مەزڵوم عەبدی سوپاسی ترەمپ دەکات لەپای لابردنی سزاکانی سەر سووریا

مەزڵوم عەبدی، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی سزاكانی سەر سووریاوە و دەڵێت، “هیوادارین ئەو هەنگاوە پشتیوانی سەقامگیریی و دووبارە بونیاتنانەوە بکات”.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی “X” سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد لەپای بڕیاری هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سووریا.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هیوادارن ئەو هەنگاوە پشتیوانی سەقامگیریی و دووبارە بونیاتنانەوە بکات، کە ئایندەیەکی گەشتر بۆ تەواوی سوورییەکان بەدی دێنێت و سووریا هەمیشە شایەنی باشترینە.

ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە وتارێکیدا لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیە و ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئیدارەكەی بڕیاری داوە كە سزاكانی سەر سووریا هەڵبگرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *