سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 12-02-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت …
زیاتر بخوێنەرەوەپهكهكه: ئۆجەلانو کورد، تورکیا دابەشناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبونی دەکەن
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لهپهیامێكدا ڕایگهیاندوه، “دوای 26 ساڵ لەدەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک نەخرێتە بەردەمی، قۆناغێکی نوێ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەستپێدەکات کە تورکیا تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو تەواوی جیهانیش دەگۆڕێت”. كۆمیتهى بهڕێوهبهرى پهكهكه ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى:”ئۆجەلانو کورد، تورکیا دابەشناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبونی دەکەن، دوای 26 ساڵ لەدەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک …
زیاتر بخوێنەرەوەچالاكوانانی ژینگەی ئیلام، دیمەنی دوو پڵینگیان لە شاخەكانی ئەم پارێزگایە تۆمار كردووە
چالاكوانان دەڵێن ئەو دوو پڵینگە تەمەنیان كەمە و نێرەن و بەچكەی پڵینگێكن كە پێشتر فیلمیان لێی تۆمار كردووە. چالاكوانانی ئیلام دەڵێن، تۆمار كردنی دیمەنی پڵینگ لە ئیلام، لەگەڵ هەموو شوێنەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جیاوازیی هەیە; ئەم جیاوازییەش بۆ ئەوە دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی لە ئیلام ساڵانێكی زۆرە ئاژەڵەكانی خۆراكی پڵینگ، وەك: …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: ئێمە دەمانەوێت سووریا لامەرکەزی بێت، بەڵام ئەحمەد شەرع سووریایەکی مەرکەزیی دەوێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سووریا لە دیمەشق تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە و سەبارەت بە سیستمی سیاسیی سووریا و هەسەدە بۆچوونی جیاوازیان هەبووە. مەزڵوم عەبدی لە دۆکیۆمێنتاریی “رێگای عەبدی”ـدا چەند نهێنییەکی لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بۆ کەناڵ8 خستەڕوو، فەرماندەی …
زیاتر بخوێنەرەوەوهفدێكى دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دهکات
وهفدى پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکاتو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتهوهو لهبارهى وردهکاریی دانوستانهکانی ئاشتی تورکیا، زانیاریی دهداته لایهنهکان. وهفدهكهى دەم پارتی لهبهیاننامهیهكدا ڕایگهیاندوه، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکاتو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانو بافڵ تاڵەبانی …
زیاتر بخوێنەرەوەمیلیشیاکانی سەر بەتورکیا دەیان هاوڵاتیی کورد لەشاری عەفرین دەڕفێنن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی باکوری سوریا، میلیشیای سوپای نیشتیمانیی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیدەکرێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا 28 هاوڵاتی مەدەنیی کوردیان لەناوچە جیاجیاکانی عەفرین لەپارێزگای حەلەب ڕفاندوە. بهگوێرهى ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەوکەسانەی لەساڵی 2025 لەعەفرین ڕفێندراون، گەیشتوەتە نزیکەی 87 کەس کە دوو منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ، 6 ژن، …
زیاتر بخوێنەرەوەنوێترین بەرهەمی هونەری گروپی هونەرگەی وڵات بۆ بەرخۆدانی تشرین
مووچەخۆرانی ناڕازیی کە ژمارەیان سەدان مامۆستا و فەرمانبەرە سنوری دێگەڵەیان شکاند و بەرەو هەولێر بەرێکەوتن
بڕیارە دوای گەیشتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ناوچەکانی دیکە، پێکەوە بچنە شاری هەولێر و لەوێ گردبوونەوە ئەنجام بدەن. لە ئێستاشدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ئیدارەی ڕاپەڕێن، چەمچەماڵ لە چاوەڕوانی گەیشتنی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیانن. لە دوێنێوە لە هەموو بازگەکانی هەولێر ڕێگە بە هاوڵاتییانی ناوچەکانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر نادرێت …
زیاتر بخوێنەرەوەئارەش ساڵح: کۆمەڵگای کوردستان ئەتوانێ بەرگری لەخۆی بکات
ئارەش ساڵح دەڵێت: “لەیەک دوو دەیەی ڕابردوودا مانگرتن هەبووە. ئەو مانگرتنانە ئەتوانین بڵێین کە یەکەمیان شەهیدبوونی شەهید فەرزاد و ئەوان بوو و دووەمیان دوای موشەکبارانی بارەگای حیزبەکان بوو و ئەمەشیان سێیەمییە. ئەم سێیانە لەڕووی مەرج و دۆخەوە زۆر لێک دەچن و بۆیە ئەکرێت ئەم سێیانە پێکەوە بەراورد بکرێن و بزانین …
زیاتر بخوێنەرەوەهاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان دادگەیی دەکرێت
هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان، بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی بە مەبەست بۆ رێکخراوی تیرۆریستی” و “بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لە خۆپێشاندانەکاندا” دادگەیی دەکرێت. رۆژی 11ـی شوباتی 2025، سێیەمین دانیشتنی دادگەییکردنی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان، لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەدەچێت. عەبدوڵڵا زەیدان رۆژی 4ـی تشرینی یەکەمی 2015 لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس