دوژمنایەتی کورد لە کاتی خۆپیشاندانەکانی جەهەپەدا

قەندیل پرێس

لە خۆپیشاندانەکانی پارتی کۆماری تورکیا جەهەپە شانۆی دووبارە لەسێدارەدانی شێخ سەعید، ڕێبەری ئایینی کورد کە سەرکردایەتی یاخیبوونی ساڵی ١٩٢٥ی کردبوو، بەڕێوەچوو. کە ژمارەیەک لایەنگری جەهەپە پەیکەرێکی شێخ سەعیدی پیران بە پەتێکەوە دەکەن و لە باڵەخانەیەک دەیکەنە خوارەوە.

پاشان جەماوەرەکە دروشمی سێدارەدان بۆ ئاپۆ رێبەری “پەکەکە“ دەڵێنەوە.

پێشتریش ئاڵپئارسڵان یڵماز، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەلتاش سەر بە گەورەشارەوانیی ئەنقەرەی جەهەپە، بۆنخۆشکەرێكی ئۆتۆمبێلی بە وێنەی شێخ سەعید لە ژوورەکەی خۆیدا هەڵواسیوە و لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: “سەیید لە ئۆفیسەکەماندا لەو شوێنەی کە شایەنیەتی هەڵواسراوە”.

هاوکات لە هەفتەی رابردوودا مەنسور یاڤاش سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نكه‌ره‌ سوكایه‌تى به‌ئاڵاى كوردستان كردو وتى: “دوێنێ لەشوێنێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا ئەو ئاڵایە دەشەکایەوە کە پێموایە ته‌نها پارچه‌ پەڕۆیەكه‌و هیچى تر، كه‌چى بینیمان پۆلیس پەشمەکی بەسەر بەشداربوانی چالاکییەکەدا دابەشدەکرد، ئێمەش وه‌ك جه‌هه‌په‌ چاوەڕێدەکەین لێرەش هێزەکانی ئاسایش پەشمەک بەسەر گەنجاندا دابەشبکەن”.

دواى ئه‌و په‌یامه‌ش كه‌ دەنگدانەوەیه‌كى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، ڕاسته‌وخۆ سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی لەسەر مەنسور یاڤاش تۆمارکرد.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *