به‌په‌له

نەوەی نوێ، سروە عەبدولواحیدی بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق كاندید كرد

قەندیل پرێس

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەنگاوەکانی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق چڕتر دەکاتەوە و سروە عەبدولواحیدیش وەک کاندیدی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وزاری لە بەغداد دەستنیشان دەکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا بەشداریکردنی جوڵانەوەکە لە کابینەی حکومەتی عێراق و ئەو بەندانەی کە لە ڕێککەوتنی نێوان نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتوون، بە فەرمی پەسەند کران.

بەرپرسێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ قەندیل پرێس ڕایگەیاند: ئەنجومەنی سیاسی جوڵانەوەکەمان کۆبووەوە و بڕیاری بەشداریکردن لە حکومەتی عێراقی دا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر لەگەڵ لایەنی یه‌كێتی ئەنجامدرابوون.

بەپێی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، لە ئەنجامی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییانەی کراون، وەزارەتێکی حکومەتی عێراق بەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەوێت کە ئەویش وەزارەتی ژینگەیە. بۆ ئەم مەبەستەش، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی ئێستای فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەک کاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکراوە.

هەرچەندە بەپێی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان پێویستە بۆ هەر پۆستێکی وزاری سێ کاندید ئاراستەی سەرۆک وەزیران بکرێت تا یەکێکیان هەڵبژێرێت، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تیمی نەوەی نوێ لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکەیان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدی دیاریکراوی حزبەکە پەسەند بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوسەرۆکی پەیەدە: سەردانەکەی ئەنەکەسە بۆ شام، خنجەرێکە لە پشتی یەکڕیزیی نەتەوەیی

قەندیل پرێس – قامشلۆ پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD)، لە لێدوانێکی تایبەتدا هەڵوەستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *