به‌په‌له

بۆچوونی یەکێتی لە زاری قوباد تاڵەبانی لەبارەی ترەمپ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

قەندیل پرێس

دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە زاری قوباد تاڵەبانی، دۆناڵد ترەمپ وتارەکەی قوباد تاڵەبانی لە سۆشیال میدیای خۆی شەیر دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی برێیتبارت نیوز باسی لەدوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کردووە و  ڕایگەیاندووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، شارەزای ڕێککەوتنە و دەتوانێت ڕێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ ئێراندا ئیمزا بکات کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ و دامەزراندنی بووژانەوەیەکی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا.

ماڵپەڕی برێیتبارت نیوز ئاماژەی بە لێدوانی پێشتری قوباد تاڵەبانی لە میانی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووری دێلفی لە یۆنان کردووە کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو ترەمپ ئەگەر پشت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ببەستێت و سیاسەتی “سەرەتا
ئەمریکا” پەیڕەو بکات، دەتوانێت بگاتە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئێرانیشدا بێت.

هەر لەچاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ماڵپەڕی برێیتبارت نیوز ، قوباد تاڵەبانی باسی لەچەند پرسێکی گرنگ کردووە ، لەوانە باسی لە ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکای کردووە و تەئکیدیکردۆتەوە کە پێویستە ڕێککەوتنەکە تەنها لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بێت و نابێت ڕێگە بە لایەنی سێیەم بدرێت ئەو ڕێککەوتنە تێکبدات.

سەبارەت بە پرسی لایەنی ئابووری قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە پێویستە ڕێککەوتنەکە تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی و
ئاسایش نەبێت، بەڵکو لایەنی ئابووری و وزە بگرێتەوە، کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا لە بواری وزەدا بچنە ناو ئێران و پەرە بە کێڵگە نەوتی و گازییەکان بدەن کە بەهۆی سزاکانەوە فەرامۆش کراون.

سەبارەت بە گەرووی هورمز قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە کردنەوەی گەرووی هورمز تەنها لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتییەوە دەبێت و ناتوانرێت بە هێزی سەربازی بکرێتەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەیدا لەگەڵ ماڵپەڕی برێیتبارت نیوز، قوباد تاڵەبانی باسی لەدۆخی ناوخۆی ئێران کردووە و رایگەیاندووە ئێران وەک وڵاتانی عیراق و سوریا نییە کە بە نەمانی سەرۆکەکەیان دەوڵەت بڕووخێت، بەڵکو ئێران خاوەنی دامەزراوەی بەهێزە (سەربازی، دیپلۆماسی و ئایینی) و لە ئێستادا ئەو دامەزراوانە زۆر یەکگرتوون.

سەبارەت بە پرسی پڕچەککردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە بڕیارەکەی ترەمپ کرد کە نەیویستووە کورد وەک ئامرازێک بۆ گۆڕینی ڕژێم بەکاربهێنێت، چونکە پێی وایە ئەگەر ئەوە ڕووببدایە، کورد کۆمەڵکوژ دەکران.

سەبارەت بە کاریگەری جەنگ لەسەر هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە هەرێمی کوردستان و عیراق زیانی زۆریان لەم شەڕە و داخستنی گەرووی هورمز بەرکەوتووە، چونکە داهاتی
کوردستان پشت بە فرۆشتنی نەوت و بازرگانی لەگەڵ ئێران دەبەستێت، بۆیە ئەوان زۆر پەرۆشی گەیشتنن بە ڕێککەوتن.

لە کۆتاییدا، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست کە ترەمپ بتوانێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و ڕێککەوتنێک بکات کە ئاشتی بۆ ناوچەکە و گەشەی ئابووری بۆ جیهان بەدەست بهێنێت و جەختی کردەوە کە دەبێت هەردوولا لەم ڕێککەوتنەدا بە هەستی “سەرکەوتنەوە” بێنە دەرەوە، سەرکەوتن بۆ ترەمپ ئەوەیە کە ئامانجەکانی شەڕەکەی پێکاوە، و بۆ ئێرانیش ئەوەیە کە سەلماندی وڵاتێکی خۆڕاگرە و ئێستا ئامادەیە وەک یاریزانێکی جیهانی بگەڕێتەوە ناو بازاڕەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *