بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی ئێران ته‌واو نه‌بوه، چونكه یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه هێشتا له ئێرانه. ده‌شڵێت، تره‌مپ پێی وتوه، ده‌یه‌وێت بچێت له ئێران یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه بێنێته ده‌ره‌وه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، وتی، ده‌بێت ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه به ئاستێكی به‌رز پیتنێدراوه له ئێران بهێنرێته ده‌ره‌وه‌و دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
نه‌ته‌نیاهو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توانا ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و میلیشیا بریكاره‌كانی له وڵاتانی دیكه و هه‌روه‌ها پیشه‌سازیی موشه‌كی ئه‌و وڵاته، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆریان له‌ناوبراون به‌ڵام هێشتا بونیان هه‌یه‌و هێشتا كار ماوه كه له‌دژی ئێران بیكه‌ین.
له‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیش وتی، ده‌بێت بچینه ئێران و یۆرانیۆمه‌كه بهێنینه ده‌ره‌ه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی ئێران بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وه “باشترین رێگا” ده‌بێت.
نه‌ته‌نیاهو ئاماده نه‌بو باس له‌وه بكات له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن چی روده‌دات به‌ڵام وتی، ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پێی وتم ئەمه‌یە: دەمەوێت بچمە ژورەوە بۆ ئەوێ، پێموایە لەڕاستیدا دەتوانرێت ئەوە بکرێت، ئەوە کێشەک نییه.
قەندیل پرێس