به‌په‌له

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لەڕێگەی قرتێنەرە تووشبووەکان یان دەرهاویشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و هەوکردنەکەش زیاتر بەهۆی هەڵمژینی تۆزی پیسبوو لە کاتی پاککردنەوەی شوێنە داخراوەکاندا ڕوودەدات.

​وەزارەتەکە لە زانیارییەکانیدا ڕوونی کردووەتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە لەنێوان ١٠ بۆ ١٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون لە جیهاندا تۆمار دەکرێت و نیشانەکانیشی بریتین لە تا و ماندووبوون و سەرئێشە و ئازاری سک و لە حاڵەتە توندەکاندا دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی کە ڕێژەی مردن تێیدا دەگاتە ٢٠ بۆ ٥٠ لەسەد.

​سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات کە تا ئێستا هیچ گومانلێکراو یان حاڵەتێکی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار نەکراوە و تیمی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەموو ئامادەکارییەکی تاقیگەیی و چارەسەری و ڕێوشوێنی خۆپارێزییان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گرتووەتە بەر.

​لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە لە ئێستادا هیچ جۆرە سنووردارکردنێکی گەشتکردن یان بازرگانی لە ئارادا نییە و تەنها ڕێکارە تەندروستییەکان جەخت لەسەر چاودێریکردنی ورد و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان دەکەنەوە بۆ پاکوخاوێنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ قرتێنەرەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆچوونی یەکێتی لە زاری قوباد تاڵەبانی لەبارەی ترەمپ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

قەندیل پرێس دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە زاری قوباد تاڵەبانی، دۆناڵد ترەمپ وتارەکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *