به‌په‌له

کوردستان

شاندی ئیمراڵی سەردانی ئاکپارتی و ئایندەی کرد

شاندی پارتی دەم بۆ ئیمراڵى، بە ئەندامیەتی پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر و ئەحمەد تورک، لە سەردان و دیدارەکانیان بەردەوامن و ئەمڕۆ ژمارەیەک دیداریان ئەنجامدا. ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی سەردانەکانیاندا، سەردانی پارتی ئایندەیان بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو لە ناوەندی گشتیی پارتەکە کرد و لەلایەن داودئۆغڵوەوە پێشوازییان لێکرا. دوای کۆبوونەوەکەش، …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆهلات عەفرین: یەپەژە لە ساڵی ٢٠٢٤ پەیامی خۆی گەیاند/ تاکە مۆدێلی چارەسەر بۆ سوریا نەتەوەی دیموکراتیکە

ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی یەپەژە ڕایگەیاند: یەپەژە لە ساڵی ٢٠٢٤دا خۆی گەیاندە زۆربەی ژنانی جیهان و پەیامی خۆی پێڕاگەیاندن. ڕۆهلات عەفرین ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق شێوەی بەرخۆدانی سەردەمی نیشاندا. ڕۆهلات عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمراڵی سەردانی ئاکپارتی و دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن دەکات

ئەمڕۆ شاندی پارتى دەم بۆ ئیمراڵی، سەردانی هەریەک لە ئاکپارتی دەسەڵاتدار و پارتەکانی ئایندە و سەعادەت لە ئۆپۆزسیۆن دەکات. پاش سەردانەکەی شاندی پارتی دەم بە ئەندامێتیی پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر بۆ ئیمراڵی، و کۆبوونەوەیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە، شاندەکە لەسەر راسپاردەی ئۆجەلان …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە: ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی توركیامان تێكشكاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا شەهیدبوونی 12 شەڕڤانی ئاشكرا كرد كە لە شەڕی بەرامبەر گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا شەهیدبوون. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی هەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق. ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تولای حاتەمئۆگیولاری: دیدار بەس نییە، دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆگیولاری رایگەیاند، “دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و هەلومەرجی جەستەیی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەپێناو ئاشتی لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێبکۆشێت”. پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ سازکردنی کۆنگرەی ئاسایی خۆی کە بریارە ١٢ی کانونی دووەم لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت. لە چوارچێوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی ئامادەکاریی بۆ سەردانی دەمیرتاش دەکات

بەگوێرەی سەرچاوەکان، وه‌فدێكى “پارتی یەکسانیی‌و دیموکراسیی گەلان” ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی نۆ ساڵە لەزیندانی ئەدیرنە ڕاگیراوە، باس لەوەشکراوە کە تائێستا وادەی سەردانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە. سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی ئاشکرایانکردوە کە دیدارەکە بەزوترینکات ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، دەمیرتاش لەدوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و لایەنە سیاسییەکان ئاگاداردەکرێتەوە، جگە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەرپرسێک لە ئیدارەى ترەمپ: پێویستە گرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین

مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات. مۆرگان ئۆرتاگوس لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى مۆرگان گوتى، “گرنگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

گڵکۆی ناودارانی کورد لە گۆڕستانێکی دیمەشق

لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە گەڕەکی کوردان”حی الاکراد”، لە شاری دیمەشق پێتەختی سووریا، هەندێک لە ناودارانی کورد بە خاک سپێردراون کە ناوی خۆیان لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کردوە. لە گۆڕستانەکەدا بەدرخان بەگ، حاکمی میرنشینی بۆتان و لە کەسایەتییە مێژووییەکانی کوردستان بە خاک سپێردراوە. هەروەها جەلادەت بەدرخان، نەوەی بەدرخان بەگ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیدارەی خۆسەری دیموکراسی: نابێت تاوانەکانی داگیرکەری تورکیا بێ سزا و بێ حساب بمێننەوە

ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر شوێنەکان، ژێرخانەکان، ناوەندە گرنگەکان، و کەرتەکانی پشتیوانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و شکاندنی بناغەکانی سەقامگیرییە، جەختیشی لەوە کردەوە کە: “ تاوانەکانی داگیرکەری تورکیا نابێت بێ سزا و بێ حساب بمێننەوە”

زیاتر بخوێنەرەوە