زانیاریی له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى نێوان هەسەدەو ئیدارەی نوێی سوریا ئاشكراده‌كرێت

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردوه‌تەوە، دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی نوێی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەئارامگریی‌و نەرمی دەناسرێتەوە، کە ڕەنگە ئەمەش دەرگا بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەچەند مانگی داهاتودا بکاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گفتوگۆ چڕەکانی ئەمدواییە ئاماژەن بۆ پێشکەوتن بەرەو ئەگەری ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیدارەی نوێی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەو سەرچاوانەی کە ڕاستەوخۆ بەشداربون لەم دانوستانانەدا، پشتڕاستیانکردوه‌تەوە کە “دیپلۆماتکاران‌و کارمەندانی سەربازیی لەئەمریکا، تورکیاو سوریا، لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، نەرمیی‌و سەبرێکی زیاتر نیشاندەدەن لەوەی کە لێدوانە گشتییەکاندا ڕەنگدەداتەوە”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، ڕەنگە ئەم شێوازە لەدانوستان لەچەند مانگی داهاتودا ڕێککەوتنێکی لێبکەوێتەوە کە بریتی بێت لەدوبارە بڵاوپێکردنەوەی بەشێک لەهێزەکانی سوریای دیموکرات لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)و بەشێکی دیکەیان لەژێر چاودێریی وەزارەتی بەرگریی سوریا یەکبخرێن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، زۆر کێشەی ئاڵۆزکراو هەن کە هێشتا پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە لەوانە تێکەڵکردنەوەی هێزە ڕاهێنراوەکانی هەسەدە بۆ پێکهاتەی ئەمنی سوریا، هەروەها چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر کە بریتین لەسەرچاوە ستراتیژییەکانی وەک کێڵگە غازیی‌و نەوتییەکان‌و زەوییە کشتوکاڵییە دەوڵەمەندەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *