به‌په‌له

مەزڵوم عەبدى: هەوڵنادەین ئەزموونى هەرێمى کوردستان دووبارە بکەینەوە

مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سووریاى دیموکرات رايگەیاند، بڕیارى رادەستکردنى چەک یاخود خۆهەڵوەشاندنەوەیان نەداوە، بەڵام دەیانەوێت بەشدار یاخود گرێ بدرێن بە سوپاى نوێى سووریاوە.

مەزڵوم عەبدى، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵى عەرەبیە، ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ تێکەڵاوکردنى هێزەکان، پێشنیازى پێکهێنانى لیژنەیەکى سەربازیى هاوبەشیان کردووە، دژایەتى خۆشى بۆ بیرۆکەى بوونى دوو سوپاى لە سووریا پیشانداوە.

مەزڵوم عەبدى، باسیلەوەکردووە، پەیوەندى لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، “کردار دیاریدەکات نەک قسە”.

مەزڵوم عەبدى، دەڵێت ئەوان هەوڵنادەن “ئەزموونى هەرێمى کوردستان دووبارە بکەنەوە”، بەپێویستى زانیوە دەستوور مافى کورد لە سووریا دەستەبەر بکات و دەشڵێت ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیى خاکى سووریادان.

لە بارەى هێرشەکانى تورکیاشەوە، ئاماژەى بەوەکردووە، بە ئامانجى یەکخستنى ناوچە داگیرکراوەکان لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا، تورکیا دەیەوێت کۆبانێ داگیربکات. گوتوویەتى دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *