به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی: تورکیا هەوڵ دەدات ئەو زیندانانە کۆنتڕۆڵ بکات کە تیرۆرستانی تێدا ڕاگیراون

مەزلوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ZDFی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئێمە لەژێر هێرشی تورکیا و سوپای سوریاداین و ئەوان تەنها هێرش ناکەنە سەر هێزەکانی ئێمە، بەڵکو لەناوچە مەدەنییەکانیش لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل گیان لەدەست دەدەن.

عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، سایلۆکانی دانەوێڵە و پاڵاوگە و کۆمپانیا کارەباییەکانیش لەژێر هێرشدان و بەنداوی تشرین بەهۆی هێرشەکانەوە کارناکات.

دەشڵێت، ئەم هێرشانە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بۆ کورد لێکەوتەوە و بووە هۆی ئاوارەبوونی ١٥٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە تەل ڕەفعەت و کۆبانێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “جەنگی سوریا کۆتایی هاتووە و شەڕی ناوچەکانی ئێمەش دەبێت کۆتایی بێت، دەبێت ئاوارەکانی ناوچەکانمان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هێرشەکانی تورکیا ئەوە دەردەخات کە مەبەستی ئەو وڵاتە کۆتاییهێنان بە شەڕ نییە و ئامانجیان لەناوبردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتە بە تایبەتی و نەهێشتنی کورد لە سوریا بە گشتیە”.

مەزڵوم عەبدی ڕونیکردەوە “لە ئێستادا نازانین ئیدارەی داهاتووی ترەمپ چ بڕیارێک دەدات بەڵام زۆر گرنگە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بمێننەوە چونکە ئامانجی بوونی ئەمریکییەکان لە سوریا کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەکانی داعش و هێشتا ئەم ئامانجە بەدی نەهاتووە، بۆیە ئێمە داواکارییەکەمان گەیاندە تیمی ئەمریکی کە سەربازانی ئەمریکی بەردەوام بن لە مانەوە.”
ئاشکراشیکرد “بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستماندایە، تورکەکان دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی ئەو زیندانانە بکەن کە دەستگیرکراوانی داعیشیان تێدا ڕاگیراون.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *