به‌په‌له

کوردستان

مەسرور بارزانى: راگرتنى نەوتی هەرێم زیانێکی زۆری لە بودجەی عێراق داوە

مەسرور بارزانى رایگەیاند، گرنگە لە زووترین کاتدا کێشەکانی هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم چارەسەربکرێن و ئاستەنگەکانی بەردەمی نەهێڵرێن چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بودجەی گشتیی عێراق داوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور دابینبکرێت و هەرێمیش رۆڵی گرنگی هەیە لە برەودان …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئه‌مریكا له‌باره‌ى كۆبانێ وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

وتەبێژی پنتاگۆن له‌باره‌ى دروستكردنى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى له‌سه‌ر سنورى توركیاو له‌شارى كۆبانێ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لەنزیک شاری کۆبانێ لەسەر سنوری تورکیا، نییە”. سابرینا سینگ وتەبێژی پنتاگۆن وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆو گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ لەڕابردودا بڵاوبونه‌وه‌ گوایه‌ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو کۆبانی دەڕۆن، ئه‌و وتى:”بەڵێ، …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە ورمێ ۵۸ هاونیشتمانی دوای گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بانگهێشتی دادگە دەکرێن

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای زەماوەندێک و گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ بە جامانە و جلوبەرگی کوردییەوە بانگهێشتی دادگە دەکرێن و تۆمەتی ئاژاوەنانەوەیان دەدرێتە پاڵ، بەڵام کەسوکاریان دەڵێن، بانگهێشتنەکە پەیوەندی بە جلوبەرگەکانیانەوە هەیە. لانیکەم ۵۸ هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، بۆکان و مهاباد لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، لە لایەن دەسەڵاتی دادی کۆماری …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هەواڵێکی هەڵبەستراو لەسەر کورد ڕەتدەکاتەوە

هاوکاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان هەواڵێک بڵاودەکەنەوە بەناوی “ژان بارۆت”ەوە و نوسیبویان گوایە وتوویەتی داوا دەکات لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن؛ ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

روانگەی سوری: فڕۆکەیەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی گەیشتە رۆژاوا

روانگەی سوری رایگەیاند، هاوپەیمانان لە عێراقەوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری دیکەی پڕ لە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوویان رەوانەی بنکەی سەربازی خەراب جیری حەسەکە رۆژاوای کوردستان کردووە و دوو فڕۆکەی جەنگیش یاوەری فڕۆکەکەیان کردووە. ناردنی ئەو فڕۆکە جەنگییە چەک و تەقەمەنییە لە چوارچێوەی ناردنی پێداویستی سەربازییە بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کۆبانێ، چونکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەنداوی تەشرین و شارۆچکەی دێرحەفەر و زیاتر لە جارێک ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی دێرحەفەر و بەنداوی تەشرین ئاماژەی بەوەداوە، کە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر بەنداوی تشرین و بۆردومانکردن بەردەوامە. هەسەدە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێکرد

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ سووریا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کردووە. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، ژان نۆویڵ بارۆ و مەزڵوم عەبدی پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێکردووە و ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە ساڵی ڕابردوودا ٣٤٥ کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون. بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٩ کۆڵبەر کوژراون و ٢٨٦ کۆڵبەریش برینداربوون، لەو ژمارەیەدا ٢٢ کۆڵبەر تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵانەوەیە. کۆڵبەرنیوز ئاماری کوژراو و بریندارانی کۆڵبەرانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

روانگەی سووری: لە منبج ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون

روانگەی سووری رایگەیاند، لە یەک رۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی منبجدا، ۲۳ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون و ئەندامێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیش گیانیلەدەستداوە. بە گوێرەی راگەیەندراوی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ تۆپبارانی تۆپخانەکان و بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، شەڕ و پێکدادانەکانیش لە باشوور و رۆژهەڵاتی منبج بەردەوامن. پێشتر هەسەدە …

زیاتر بخوێنەرەوە