به‌په‌له

هەسەدە ئاماری نوێی شەڕ و پێكدادانەكانی راگەیاند

هێزەكانی سوریای دیموكرات سەبارەت بە دەرئەنجامی شەڕەكانی دژی داگیركاری توركیا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئاماری نوێی بڵاوكردەوە.

هەسەدە دەڵێت “داگیركەری توركیا بە تۆپخانەی قورس دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەكانی دەوروبەری بۆردومان كرد”.

دەشڵێت “هاوكات بەكرێگیراوان هێرشیان دەستپێكرد،شەڕڤانانمان هێرشەكەیان بەرپەرچ دایەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لێیدرا و بەكرێگیراوەكان ناچاربوون پاشەكشە بكەن. دوای كشانەوەی بەكرێگیراوانی داگیركەری توركیا، دەستیان كردەوە بە ئامانجگرتنی ناوچەكە و بۆردومانەكە بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو”.

هەسەدە روونیكردەوە “شەڕڤانانمان لە میحوەری شارۆچكەی ئەبو قەلقەل لە سنوری مەنبەج ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان دژی بەكرێگیراوان ئەنجامداو یەكینەكانی شەهید هارون كۆبوونەوەی بەكرێگیراوان و ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان كردە ئامانج، بووە هۆی كوژرانی 17 بەكرێگیراو و برینداربوونی 21 كەسی دیكە، هەروەها 3 ئۆتۆمبێل و زرێپۆشێك لەناوچوون”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *