به‌په‌له

هێزەکانی کەنار دەریای تورکیا: حەوت کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا خنکان

هێزەکانی کەنار دەریای تورکیا رایانگەیاند، حەوت کۆچبەری نایاسایی کە لە بەلەمێکی پلاستیکیدا بوون، لە نزیک دەریای ئیجە لە کەنارە ئاوییەکانی خۆرئاوای تورکیا خنکاون.

لە کاتێکدا هێزەکانی کەنار دەریا ویستوویانە رێ لەو بەلەمە بگرن، کۆچبەرەکان خۆیان هەڵداوەتە ناو دەریاکەوە و بەوهۆیەشەوە خنکاون.

شوێنی رووداوەکە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر دوور لە دوورگەی سامۆسی یۆنان، دواتر هێزە دەریاییەکانی تورکیا تەرمەکانیان دەرهێناونەتەوە.

هێزەکانی کەنار دەریای تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەلەمەکە 38 کۆچبەری تێدا بووە، 13 کەسیان منداڵ بوون و جگە لەو حەوت کەسە، سەرجەمیان رزگار کراون و پرۆسەی گەڕان بە شوێن کۆچبەری دیکەدا کۆتایی هاتووە.

بەهۆی بەردەوامیی هەوڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەران لە رێگەی دەریاوە بۆ ئەوروپا، ناوبەناو رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەران بووەتە دیاردە و لە ئێستادا کەناراوەکانی تورکیا، یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکانی رێڕەوی کۆچ.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2024دا 2 هەزار و 332 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا و لە رێگەی کۆچ بۆ ئەوروپا خنکاون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *