admin_2gjg3n6q

جەمیل بایک: جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت و ئەنجامی بدات

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات و دەشڵێت: پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەندێک یاسا هەموار بکرێنەوە. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە پەکەکە وتی: بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و چەکانێت و خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامدا، نۆ شەهید و دوو بریندار هەن

قەندیل پرێس، کۆبانێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لە هەمان  خێزانن. لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، “کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجامدا و گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبن و ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە بۆ خەڵکی کوردستان”. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ مەسرور بارزانی زۆر باش …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە: هێرشە داگیرکەرییەکان زیادیان کردووە

قەسەدە ڕایگەیاند هێرشی هێزی ئاسمانی و زەوینی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی زیادی کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە باڵانسی هێرشە داگیرکارییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، شەڕ لە زۆربەی ناوچەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دادوه‌ر ڕه‌تیكرده‌وه‌ شێروان شێروانى ئازادبكات

شێروان شێروانی یەکێک لەحوکمدراوانی بادینان، بڕیاربوو 9ی ئەم مانگە بەئازادکردنی بەمەرجى سه‌رۆكى هه‌رێم ئازادبکرێت، ئەمڕۆ دادوەری دۆسیەکە ڕەتیکردەوە ئەو حوکمدراوە بەمەرج ئازاد بکات، پارێزەرەکەشی دەڵێت، “شەش مانگی دیکە شێروان ئازاد دەکرێت”. ڕەمەزان ئەرتیسی یەکێک لەپارێزەرانی شێروان شێروانی ئاشكرایكردوه‌، “لەیەکشەممەی ڕابردوەوە لەهەوڵداین بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی، بەڵام ئەمڕۆ دادوەر ڕەتیکردەوە بەئازادکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ رادیۆی دەنگی ئەمریکا و ئاسیای ئازاد و ئەوروپای ئازاد سڕ دەکات

ئیدارەی ترەمپ رۆژی شەممە، کارەکانی ئەو رۆژنامەوانانەى سڕکرد، کە کار بۆ “دەنگی ئەمریکا” و دەزگاکانی دیکە دەکەن، کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پارەیان بۆ دابیندەکرێت. سەدان پەیامنێر و ستافی “دەنگی ئەمریکا، ئاسیای ئازاد، ئەوروپای ئازاد” و دەزگاکانی دیکەی میدیایی فەرمى، لە کۆتایی هەفتەدا ئیمەیڵێکیان پێگەیشتووە ئاگادارکراونەتەوە پێویستە بڕوانامەی رۆژنامەوانی و تەلەفۆنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

٣٧ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

٣٧ ساڵ بەر لە ئێستا؛ بۆنی سێو هەموو شاری هەڵەبجەی داگرت و لەبری ئەوەی بۆنی شیرینی ئەو میوەیە ئارامی بە دڵی دانیشتووانەکەیدا بهێنێت، تووشی ئازار و نەهامەتی کردن تاوەکو ئەوەی بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هەزار کەس و چەندان بریندار. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وتووێژی “قەندیل‌پرێس” لەگەڵ بەڕێز “کۆماس شەهبازی” ڕۆژنامەوان، سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان “هەسەدە” و حکوومەتی نوێی سووریا

پرسیارەکانی قەندیل‌پرێس: 1- بە ڕای بەڕێزتان بۆ لەم کاتەدا ئەم ڕێککەوتنەی نێوان بەڕێز مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەنجامدرا؟ بە تایبەت ئاگادارین کە ڕێزدار ئۆجالان نامەیەکی ناردووە بۆ خۆسەریی و هەروەها مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاندووە کە مایکل کورێلا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هانیداوە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتنە، یانی پرسیارەکە ئەمەیە چ گۆڕانێک …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەڵەبجە ـ برینێک لەمێژودا کە نابێت هەرگیز لەبیربکرێت

✍️ شه‌م شەمەیی ساڵح 16ی ئازاری 1988 ڕۆژێک بوو کە بۆ هەتاهەتایە لەیادەوەری گەلی کورد هەڵکۆڵرا، ڕژێمی عێراق بەسەرکردایەتی سەدام حوسێن لەهێرشێکی دڕندانەو نامرۆڤانەدا فەرمانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەیدا، هەزاران کوردی بێتاوان لەپیاوو ژن‌و منداڵ بونە قوربانیی یەکێک لەترسناکترین کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی مۆدێرن، گازەکە بەناو شەقامەکاندا بڵاوبوەوەو ماڵەکانی پڕکرد، کە خێزانەکان لەدوایین …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەپەلە/ تەقینەوەیەکی بەهێز لە سوریا ڕوویدا و قوربانی هەن

قەندیل پرێس ئاژانسە هەواڵیەکانی سووریا ڕایگەیاندووە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی ڕەمل لە باشووری شاری لازقییەی سوریا ڕوویداوە و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ بەهۆی تەقینەوەکە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش برینداربوونە کە برینی هەندێکیان سەختە. هاوکات بەرگریی شارستانی سوریاش ئاشکرایکردووە “تیمەکانی فریاگوزاریی گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە