به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌ى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه‌

وه‌فدى دەم پارتی جارێکی دیکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوەو درێژە بەگفتوگۆکانی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان دەدەن، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانیش، ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌و ئۆجه‌لان له‌ئیمراڵى دوه‌مین دیداریان ئه‌نجامده‌ده‌ن. هەرچەندە وەزارەتی دادی تورکیا بەفەرمی هیچ زانیارییه‌كى ئاشكرانه‌كردوه‌، بەڵام ئاژانسەکانی نزیک لەپارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌فده‌كه‌ى دەم پارتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیرى دەرەوەى سووریا بە زمانى کوردى پۆستێکى کرد

ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سووریا بۆ یەکەمجار بە زمانى کوردى پۆستێکى لە تۆڕى ئێکس کرد و دەڵێت پێکەوە وڵات بنیاد دەنێینەوە. ئەسعەد شەیبانى، لە هەژمارى فەرمى خۆى بە زمانى کوردی نووسیویەتى “کورد لە سووریا جوانی و رووناکی بۆ فرەچەشنی گەلی سووریا زیاد دەکات”. شەیبانى، کە لە 21ـى کانوونى یەکەمى 2024ـەوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیرى ناوخۆى تورکیا: لە ئاگرکەوتنەوەى هۆتێلەکەى کارتاڵکایا 66 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی 12 نهۆمیی ناوچەی گەشتیاریی کارتاڵکایا تایبەت بە یارییەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر، 66 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون. سێ وەزیری تورکیاش سەردانی ناوچەکەیان کرد و دادگاش رووماڵکردنی رووداوەکانی پەیوەست بە ئاگرەکەی قەدەغەکرد. بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیان لە نهۆمی چێشتخانەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئه‌مریكا ژماره‌ى هێزو چه‌كه‌ قورسه‌كانى له‌كوردستان زیاد ده‌كات

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردوه‌، ئەمساڵ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بونی سەربازیی خۆى لەڕۆژئاوای کوردستان بەهێزکردوە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ده‌ڵێت:”هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەساڵی 2025دا لەڕێگه‌ی سەدان بارهەڵگرو دەیان فڕۆکەی گواستنەوەو بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیانکردوە بە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان). ڕوانگەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، …

زیاتر بخوێنەرەوە

بابۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین لە ڕۆژاڤا ڕابگرن/ هاودەنگی نێونەتەوەی پێویستە بۆ ڕاگرتنی ئەم کاره

✍️ شەم شەمەیی ساڵح / ڕۆژنامەنووسێکی سویدی-کورد لە مڕۆدا کە بانگەشەی مافەکانی مرۆڤایەتیوو دادپەروەری دەکەین ،لەهەمان کاتدا چەندین کارەسات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات. بۆردومانی دڕندانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تیشرین ڕووداوێکی هەنوکەو کوتوپڕنییە بەڵکە – بەشێکە لە وپلانەی سڕینەوەی ناسنامەی کورد. لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، …

زیاتر بخوێنەرەوە

رۆژئاوای كوردستان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین داوای هێزی نێودەوڵەتی دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوا دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی بەنداوی تشرین بپارێزێت. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری لە رووخانی بەنداوی تشرین دەدات بەهۆی هێرشەكانی توركیا و دەڵێت “ڕووخانی بەنداوی تشرین كارەساتێكی گەورەیی مرۆیی لێ دەكەوێتە و زیان بە سەدان هەزار هاووڵاتیی دەبێت و سەدان گوند لەنێو دەبات”. هەروەها داوای …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا سێ ژنى كورد بانگهێشتى مه‌راسیمى سوێندخواردنى تره‌مپ ده‌كه‌ن

بەگوێرەی زانیاریەکان، سێ ژنی کورد بەشداریی لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە ئێواره‌ى ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت. هەریەک لەئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مه‌سه‌ده‌)و تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەمریکاو سینه‌م محەمەد نوێنەری ڕۆژئاواى كوردستان لەئەمریکا، بەشداریی لەڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد تڕەمپ دەکەن. ئەو سێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیداری دووەم داواکارییان پێشکەش کرد

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دووەم دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد. بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری دووەمیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد. هێشتا ناوی ئەو کەسانە نازانرێت کە بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمراڵی …

زیاتر بخوێنەرەوە

یه‌كه‌م په‌یامى مه‌ترسیدار له‌دیمه‌شقه‌وه‌ دژى كورد بڵاوكرایه‌وه‌

دواى ڕوخانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌كه‌م په‌یامى مه‌ترسیدار له‌سوریاى نوێوه‌ دژى كورد ڕاگه‌یه‌نراو وه‌زیرى به‌رگریى سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بونی هێزێكی كوردی لەناو وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕەتدەكەینەوەو هەسەدەش لەپرسی تێكەڵكردنی هێزەكانیدا دەستی دەستی دەكات”، ده‌شڵێت:”بەگوێرەی ڕێوشوێنی سەربازیی خۆمان هێزەكان به‌سه‌ر ناوچه‌كانى سوریادا دابەشدەكه‌ین”. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دیدارێكى له‌گه‌ڵ مرهف ئەبو قەسرە وەزیری …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی و تۆبیاس تونکڵ کۆبوونەوە

تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و باسیان لە شەڕی داعش کرد. تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە