بارزانی و کۆبانی پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

قەندیل پرێس

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی.

ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ بارزانی شی کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا  جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی  یەک بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *