ساڵح موسلیم وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیك پەیەدە رایگەیاند ‘شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بووە و لە نامەكەی ڕێبەر ئاپۆدا پەیوەست بە ڕۆژئاواوە بانگەوازی چەك دانانی تێدا نییە، ئەم ڕێكەوتنە بە گوێرەی نامەكەیە”.
ساڵح موسلیم پەیوەست بە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەكە و ئەو نامەیەی بۆ ئۆجالانی ناردووە بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات دەڵێت “دەتوانین بڵێین بەم ڕێككەوتنامەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بووە، لەم قۆناغە بەدواوە لە هەموو ڕوویەكەوە هابەشی دەوڵەتین. هێزی ناوبژیوانی نێونەتەوەییش هەبوون، ئەوان ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن.”
موسلیم دەشڵێت “ئەم ڕیككەوتنامەیەی كە واژۆی لەسەركراوە بە پێی ئەو نامەیە كراوە كە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوای ناردبوو. بە دڵنییاییەوە ڕێبەر ئاپۆ لە نامەكەییدا باسی بێ چەككردن و چەكدانانی لە رۆژئاوا نەكردووە”.
قەندیل پرێس