به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ساڵح موسلیم: وەزیرە کوردەکەی سووریا نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، نیگەرانیی خۆی لە پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سووریا دەربڕی و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئیدارەى نوێی وڵاتەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنانە مامەڵە دەکات و ئەو وەزیرە کوردەی لە کابینەکەشدایە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نییە. لەبارەى حکومەتی راگوزەری سووریاوە گوتی، “تاوەکو ئێستا دەسەڵاتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیسرائیل ‘بەبێ ئاگادارکردنەوە’ هێرشی کردەوە سەر بەیرووت

سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر چەند گەڕەکێکی باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بەو هۆیەوە سێ کەس کوژران، سوپاکە دەڵێ ئامانجی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا بووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 1ـی نیسانی 2025) سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ چەند باڵەخانەیەکی لە باشووری بەیرووت کردووەتە ئامانج، کە ئەندامانی حیزبوڵڵایان تێدا بووە. بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل ئەو چەکدارانە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی ئیمراڵی لەگەڵ خانوادەکانیان دیداریان ئەنجام‌دا

چەند کاتژمێر لەمەوبەر عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە زیندانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام دا. ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی خاکەلێوە (٣١ی مارس)، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، کە لە زیندانی جۆری Fـ لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

رۆیتەرز: كورد لە توركیا گومانی لە پرۆسەی ئاشتی هەیە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، چاوپێكەوتن لەگەڵ ٢٠ كەسانی كورد و سیاسەتمەدار دەریدەخات كە گومانەكان لە هیواكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا  زیاترن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە سەركوتكردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و دەستگیركردنی لەناكاوی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو گەورەترین ناڕەزایەتی لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا لێكەوتەوە. جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری توركیا لەفراكسیۆنی دەم پارتی كە لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

رۆژنامەوان بەڵێن ساڵح کۆچى دواییکرد

بەڵێن ساڵح، رۆژنامەوانى بەشى کوردیى دەنگى ئەمریکا و براى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى پێشووى عێراق کۆچى دواییکرد. بەڵێن ساڵح، ساڵى 1961 لە دایکبووە و لە ساڵی 1996ـەوە لە ئەمریکا دەژیا، لە مانگی کانوونى یەکەمى ساڵی 1999ـەوە لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کارى دەکرد و بەرنامەى “ژیان لە فەرهەنگدا”ـى پێشکەش دەکرد و …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: دەبێت پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) داوا دەکات، پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە. دەشڵێت “بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، رۆژێکی نوێ لە تورکیا هەڵدێت.” دەوڵەت باخچەلی لە گوتارێکیدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 31ـی ئاداری 2025) لە رۆژنامەی تورکگونی پارتەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت “ئامانجی ‘تورکیایەکی بێ تیرۆر’ نزیکە لەوەی ببێتە واقیع، یەکێتی نەتەوەیی لە تورکیا …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ هەڕەشەی بۆمببارانکردنی لە ئێران کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بۆمببارانکردنى لە ئێران کرد، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی، گوتیشی “بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا گفتوگۆ بکات”. لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “ئێن بی سی نیوز”، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆدان دەربارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر: پابەندى بڕیارەکانى حکومەتى دیمەشق نابین

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا، هەڵوێستى خۆى لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى سووریا دەربڕى و گوتى، “پابەندى بڕیارەکانى نابن”. بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە ماوەی چەند هەفتە و مانگی رابردوودا، سوورییەکان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی بوون و هیوایان خواست، کە فرەڕەنگى و فرەیی وڵاتەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

راپرسییەک: جەهەپە و ئیمامئۆغڵو لە پێش ئاکپارتی و ئەردۆغانەوەن

بە گوێرەى راپرسییەک، کە پاش دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ کراوە، دەریدەخات جەهەپە 33% و ئاکپارتی 30%ـی دەنگەکانى هەڵبژاردنى داهاتوو بەدەستدەهێنن و ئیمامئۆغڵو لەبەرامبەر ئەردۆغاندا بەربژێربێت، لانیکەم بە جیاوازیی 7% دەبێتە سەرۆککۆمار. راپرسییەکە لە 26 پارێزگای تورکیا لەلایەن کۆمپانیای “سەر ئار بۆ راپرسی” کراوە، دوو هەزار …

زیاتر بخوێنەرەوە