به‌په‌له

ئەو ڕستەیەی ئۆندەر لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا زیادیکرد

کوتا ڕستەی بانگەوازییەکەی ڕێزدار ئۆجەلان کە سری سوورەیا ئۆندەر بە دەستی خۆی نووسیبووی ئاشکرا کرا، کە نووسیبووی: ”بێگومان بۆ ئەوەی لە پراکتیکدا چەک دابنرێت و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە سیاسەتی دیموکراسیی و یاسایی بڕەخسێندرێت.”

ئەو ڕستەیەی کە زیادکرابوو بۆ بانگەوازییەکەی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان لە 27ـی شووبات و لەلایەن سمبۆلی ئاشتی و دیموکراسی سری سوورەیا ئۆندەر نووسرابوو، ئاشکرا کرا.

ئەو ڕستەیەی ئۆندەر نوسیبووی لە بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک”ـدا کە ڕاستەوخۆ لە بانگەوازەکەدا جێی نەگرتبوو و لە ساتی ڕاگەیاندنی بانگەوازییەکەدا تەنها بە زارەکی وترا، ئەو وتەیەی کە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان بە زارەکی کردبووی و ئۆندەریش بە دەستی خۆی نووسیبووی، بەم شێوەیەیە: “بێگومان بۆ ئەوەی لە پراکتیکدا چەک دابنرێت و پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە سیاسەتی دیموکراسیی و یاسایی بڕەخسێندرێت.”

دوێنێ بەرێز ئۆجەلان لە پەیامی سەرەخۆشی بۆ سری سوورەیا ئۆندەر وتی: ئۆندەر ئەم وتەیەی بە دەستی خۆی نووسیبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *