به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ماڵپەڕی خەبەرتورک: چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نیساندا (واته‌ ئه‌م مانگه‌) کۆنگرەی پەکەکە بۆ مەبەستی چەک دانان بەڕێوەبچێت

به‌گوێره‌ى میدیاى توركی، له‌م مانگەدا کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەک دانان بەڕێوەدەچێت‌و بەرلەوەش وه‌فدى دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان‌و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. پێنج مانگ لەمەوبەر، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لەعەبدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، پەکەکە،هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوه‌بوو، لە27ی شوباتدا ئۆجەلان بانگەوازی کرد …

زیاتر بخوێنەرەوە

هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان به‌جیا كۆنفرانس ده‌به‌ستن.. ئه‌مڕۆ گردى زه‌رگه‌ته‌ ده‌ستپێده‌كات

هه‌ردوو باڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌جیا كۆنفرانس ده‌كه‌ن، باڵی گردی زەرگەتە (كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا) دەستی بەکارەکانی سێیەمین کۆنفرانسی بزوتنەوەکە کردوه‌و باڵی کوردساتی بزوتنەوەکەش (دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید) کۆتایی ئەم هەفتەیە كۆنفرانس سازده‌كات. ئەمڕۆ شەممە باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان (كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا) لەژێر دروشمی (هاونیشمانی، دەستورو دیموکراسی) دەستی بەکارەکانی سێیەمین کۆنفرانسی بزوتنەوەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگری کوردی خەڵکی بانە خەڵاتی وۆرڵدپرێسی بردەوە

ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگری کوردی خەڵکی بانە بە پرۆژەی “فیشەکەکان سنووریان نییە” کە دێکۆمێنتارێکی بەهێز و قووڵ لە ژیانی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان نیشان دەدا؛ بوو بە براوەی خەڵاتی وۆرڵدپرێسی ٢٠٢٥ کە یەکێک لە خەڵاتەکانی وێنەگری هەواڵ و دێکۆمێنتە لە جیهاندا. ئیبراهیم عەلیپوور لەمبارەوە لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنە …

زیاتر بخوێنەرەوە

نهێنی پشت هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوریا ئاشكرادەكرێت

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر بڵاویكردەوە، تورکیا سێ بنکەی ئاسمانی لە سوریا پشکنیوە بە مەبەستی جێگیركردنی سەربازەكانی تێیاندا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی بەرگری هاوبەشی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان هەردو وڵات، پێش ئەوەی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ئەو شوێنانە بە هێرشی ئاسمانی بۆردومان بکات. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو لە زاری چوار سەرچاوەی هەواڵگری هەرێمی و …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمڕۆ هێزە سەربازییەکان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکشێنەوە

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و گەڕەکی ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی شام، هێزە سەربازییەکان چەکەکانیان لە هەردوو گەڕەکەکە دەکشێنەوە. ڕۆژی ١ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی شام، ڕێککەوتنێکی ١٤ خاڵییان سەبارەت بە دۆخی ئەو دوو گەڕەکە واژۆ کرد. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا دوێنێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئۆجالان پەیامێكی بۆ گەنجان بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی عەبدوڵا ئۆجالانە و بەوبۆنەیەوە چەندین چالاكی رێكخراون، لەوچوارچێوەیەدا ئۆجالان لە پەیامێكدا بۆ ڕێپێوانی گەنجانی دەمپارتی دەڵێت “لە هەموو شوێنێك خۆتان بە ڕێكخستن بكەن.” لە میانی ڕێپێوانی گەنجانی دەم پارتی پەیامی ئۆجالان خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە “مانگی نیسان بۆ من ڕێنیسانسێكە. ژیانەوەیە. ڕێپێوانی گەنجان، ڕێپێوانی بەرەو ئازادییە. درێژەپێدانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی سوریا وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

قەندیل پرێس وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە وەڵامی وەزیری دەرەوی ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا ڕاگەیاند؛ ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکە دەشێوێنێت و برەو بە ئاژاوەو تیرۆر دەدات دەبێت لە سوریا بکشێتەوە دوای لێدوانەکانی ئەمرۆی گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل  دژی تورکیا لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیاند: پێویستە ئیسرائیل واز لە زیانگەیاندن بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: سوریا لە ئێران رزگاری بوو نامانەوێت ببێتە پاشكۆی توركیا

قەندیل پرێس وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: توركیا هەڵوێستێكی شەڕانگێزانەی بەرامبەر بە ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا هەیەو دەشیەوێت سوریا بكاتە پاشكۆی خۆی. دەشڵێت، نامانەوێت سوریا ببێتە پاشكۆی توركیا. گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، توركیا رۆڵێكی نەرێنی دەگێڕێت لە سوریا و لوبنان و، له تەواوی ناوچەکەو ناوچەکانی تری جیهان بەدوای رۆڵدا دەگەڕێ‌. …

زیاتر بخوێنەرەوە