به‌په‌له

ماکرۆن بۆ شەرع: رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا زۆر گرنگە

ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع گوتی، “رێککەوتنی سوپای سووریا و هەسەدە زۆر گرنگە و  پێویستە پارێزگاری لە هەموو سووریاییەکان بکرێت.”

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها گوتی، “پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.”

سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد، “من پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن.”

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، بوونی داعش لە سووریا هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و “سەقامگیریی سووریا هۆکارێکی گرنگی ئاسایشی ناوچەکەیە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

خەزێنەی ئەمەریکا: هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای توندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 قەوارەو کەسایەتی ئێراندا سەپاند و دەشڵێت “هەر لایەنێك پارە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *