بۆ یەکەمجار لەلایەن گولتەن کایا هاوژینی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەحمەد کایا، گۆرانییەکە دوێنێ لەپێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە.
گولتەن کایا بۆ ئۆندەر نوسیویەتی: تۆ زۆر حەزت لەم گۆرانیە بوو و دەتویست بیکەیت بە کوردی، ئێمەش تۆمارمان کرد، ئێستاش کاتی ئەوەیە بڵاوی بکەمەوە بۆ دۆستانت.
ئەم گۆرانیە پێشتر ئەحمەد کایا بەناوی ئادی یڵماز بە زمانی تورکی گوتویەتی. تۆ و ئەحمەد پێکەوە گوێی لێبگرن، ئێمەش پێکەوە گوێی لێدەگرین.
گۆرانیەکە بۆ یڵماز گونەی وتراوە.
قەندیل پرێس