مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاند کە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و ئەگەری کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە عەبدی ئاشکرای کرد کە ئامانجی سەرەکییان جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تێکەڵبوونە لەگەڵ دیمەشق و دوای تەواوبوونی ئەو پرۆسەیەش هەسەدە بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە. فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەرەوەسزادانی دووبارەی وریشە مورادی
وریشە مورادی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی سنە و بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، بەهۆی نووسینی نامەیەک لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، سزای شەش مانگ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەم سزایە لە چوارچێوەی دۆسییەکی نوێدا بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی حکوومەت” دراوە و خراوەتە سەر سزاکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی داوای پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەكات
قەندیل پرێس فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە لە نوێترین دەركەوتنیدا جەختی لەسەر گرنگی یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان كردەوە و رایگەیاند كە پێویستە كورد بە لیستێكی یەكگرتوو بەشداری لە پەرلەمانی سووریادا بكات چونکە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی كورد لە ناوەندە سەربازی و سیاسییەكانی وڵات و دەنگدانەوەی ئەرێنیشی لەسەر ئاستی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.
قەندیل پرێس کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و پەیامێکی هاوبەشی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجوق مزراکلی تێدا خوێندرایەوە. دەمیرتاش هۆشداری دا کە تورکیا لەناو داڕمانێکی قووڵی سیاسی و ئابووریدایە و جەختی کردەوە کە تەنیا ڕێگەی دەربازبوون گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و بونیادنانی ژیانێکی یەکسان. …
زیاتر بخوێنەرەوەئیحسان ئەفەرەشتە لە سێدارە درا
ئیحسان ئەفەرەشتە، زیندانیی تۆمەتبار بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕ بە فەرمانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە درا. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئیدیعای کردووە کە ئەفرەشتە پەیوەندیی بە مۆسادەوە هەبووە و لە نیپاڵ مەشقی پێکراوە و زانیاریی هەستیاری بە ئیسرائیل داوە. هەروەها ڕاپۆرتە حکوومییەکان باس لەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەنیویۆرک تایمز: ئەمریکا قەیرانی چەکی هەیە ئێرانیش ٩٠٪ی توانای موشەکییەکەی بەدەستهێناوەتەوە
لە ڕاپۆرتێکی پێچەوانە بە بانگەشەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە باسی لە لەناوچوونی توانای سەربازیی ئێران دەکرد، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا ئاشکرایان کردووە، تاران کۆنترۆڵی نزیکەی ٩٠٪ی بنکە موشەکییەکانی ژێر زەوی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەدەستهێناوەتەوە. ئەم زانیارییانەش واشنتن دەخاتە …
زیاتر بخوێنەرەوەمحهمهد كـامـاج ، بـێ گـهرهنـتـى دهسـتـوورى و كـۆتـایـیـهـێـنـان بـه گـۆشـهگـیـرى ، چـهك دانـانـرێـت
توركیا و باکووری کوردستان لە نێوان تەڵەی کاتکوژ و مەترسی تەقینەوە؛ دەوڵەت ئامادەی ئاشتییە یان شەڕی مانەوەی خۆی دەکات؟ قهندیل پرێس – وتووێژ لە کاتێکدا ساڵێکی تەواو بەسەر ١٢یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، ئاسۆکانی چارەسەری ئاشتیانە لە باکووری کوردستان و تورکیا لە نێوان گوتاری میدیایی دەسەڵات و بێدەنگییەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەجۆ کێنت بۆ ترەمپ: لەبری کورد با تووڕەییەکەت بەرامبەر ئەو کەسانە بێت کە درۆیان لەگەڵ کردیت
قەندیل پرێس جۆ کێنت بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکەی دوێنێی سەرۆک ترەمپ گرت و ڕایگەیاند کە دەبوو سەرۆک لەبری ئەوەی لە کوردەکان تووڕە بێت، تووڕەیی خۆی ئاراستەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە و ئەو بازنە نێزیکەی خۆی بکردایە کە درۆیان لەگەڵ کرد و زانیاری هەڵەیان پێدا. …
زیاتر بخوێنەرەوەکەنەکە بۆ ترەمپ: کورد سەرباز و نۆکەری هیچ لایەنێک نییە و لێدوانەکانت زیانبەخشن
قەندیل پرێس کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كهنهكه سەبارەت بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێدانی چەک بە کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. کەنەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا هەموو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت. دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە بەم …
زیاتر بخوێنەرەوەلە ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانییەکانی گەل لە یەپەژە بەردەوامە
لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانییەکانی گەل لە یەپەژە بەردەوامە، ئەمڕۆش دانیشتوانی گرکێ لەگێ و عامودا لە ڕێپێوانێکدا پشتگیریی یەپەژەیان کردوو ڕایانگەیاند، دانپێدانانی فەرمی بە یەپەژە، بە واتای دانپێدان بە بەرخۆدانی هەزاران ژن دێت، کە ناوچەکەیان لە هێرشەکان پاراستووە. لە شارەکانی گرکێ لەگێ و عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس