کۆبوونەوەیەک بۆ لایەنە کوردییەکان بە بەشداری فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی و هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئیلهام ئەحمەد بەڕێوەچوو، لەو کۆبونەوەیەدا ناوی ئەندامانی شاندی کوردی دیاریکرا کە بڕیارە لەگەڵ دیمەشق دانوستان بکەن. شاندەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات پەروین یوسف و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەنێوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ کۆنگرەی پەکەکە بڵاودەکرێتەوە
میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا چوار خاڵی وەک هۆکاری پێویستی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی بۆ کۆنگرەی پەکەکە دیاری کردووە. گۆڤاری سەرخۆبوون، رۆژی چوارشەممە چواری حوزەیرانی 2025 بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەیامێکی چوار خاڵی بۆ کۆنگرەی پارتەکەی ناردبوو. دەقی پەیامەکە چوار خاڵییەکەی ئۆجەلان بەمشێوەیە بووە: هەڤاڵانی …
زیاتر بخوێنەرەوەدوو لایەنی کۆمەڵە بە سەرۆکایەتی موهتەدی و عەلیزادە کۆبوونەوە
هەردوو لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە بەرزترین ئاستدا کۆبوونەوەو لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند کە نابێ هیچ لایەنێک بەتەنیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوەو نابێ بە تاکڕەوانە دەسەڵات بەسەر خەڵکدا بسەپێندرێت. دەقی راگەیاندراوەکە لە خوارەوە بخوێننەوە: ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش بەم جۆرە ئاگادارتان …
زیاتر بخوێنەرەوەخەڵک بۆ ئاشتی ئامادەیە: پشتیوانی بۆ بڕیارەکەی پەکەکە 71.5٪ـە
بەپێی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلیتیک، 71.5٪ـی خەڵکی باکووری کوردستان پشتیوانی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەن. ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانیی سۆسیۆ-پۆلیتیک لەنێوان 18-20ـی ئایاری 2025 لە 16 شاری باکووری کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی رۆژەڤی گشتی و هەڵوێستی دەنگدەران ئەنجامداوە. راپرسییەکە رووبەڕوو لە ماڵاندا لەگەڵ هەزار و 504 کەس کراوە. لێکۆڵینەوە فراوانەکە، ئاراستە …
زیاتر بخوێنەرەوەنوعمان کورتولموش جارێکی دیکە بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، بە دەنگی ٣٢٩ پەرلەمانتار، جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش بوویەوە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. بە بەشداریی ٥٢٩ پەرلەمانتار لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا جارێکی دیکە نوعمان کورتولموش پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ بوویەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. هەریەک لە نوعمان کورتولموش، پەرلەمانتاری …
زیاتر بخوێنەرەوەسزای سێدارەی ئازاد شوجاعی بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا
سزای سێدارەی ئازاد شوجاعی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” و “گواستنەوەی کەرەستە بۆ تیرۆر کردنی فەخریزادە” لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا. بەپێی ڕاپۆرتی …
زیاتر بخوێنەرەوەخامنەیی بۆ ئەمریکا: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بە هەوڵ و کۆششی پسپۆڕ و زانایانی ناوخۆیی، توانیویانە بگەنە قۆناخی خاوەندارێتیی سووتەمەنیی ئەتۆمی و ئێستا توانای بەرهەمهێنانی تەواوەتیی ئەو سووتەمەنییەیان هەیە، کە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتانی جیهان ئەو توانایەیان هەیە. ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025 عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران …
زیاتر بخوێنەرەوەلە سووریاوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند:” دوو مووشەک لە پارێزگای دەرعای باشووری سووریاوە بە ئاڕاستەی جۆلان هەڵدراوە، ئەوەش بە یەکەم هێرش دادەنرێت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو وڵاتە، بەڵام مووشەکەکان کەوتوونەتە چۆڵایی و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە. هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد، مووشەکەکان زیانی ماددیشی نەگەیاندووە، بەر …
زیاتر بخوێنەرەوەقەسەدە شەهید بوونی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی هەرسێ شەڕڤانیان؛ برووسک، شیار و سەلمانی ڕاگەیاند و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەیی شەهیدانی دووپات کردەوە. لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کات و شوێن و هۆکاری شەهید …
زیاتر بخوێنەرەوەپەیامێکی توند لە سودانیەوە: هەرێمی کوردستان گاڵتە بە نیزام و قانون دەکات
موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت “سودانی وتی ئێستا ئێوە لە بەرەجەژناندا هاتوون بۆلای من، بەڵام من ناتوانم دڵنیایی بە ئێوە بدەم كە پێش جەژن ئەتوانم هیچ بڕیارێك وەربگرم، چونكە ئەم بڕیارە بەتەنها بەدەست من نییە، وەزارەتی دارایی لە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس