بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٥ لە هەوڵێکی نوێدا بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و یەکڕیزی، سەرکردایەتیی حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پێکهێنانی “ئەنجومەنی هاوکاری و یەکگرتوویی” و دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ ئەم هاوکارییە بووە. ئەو حەوت لایەنەی کە بەشدارییان …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل بارەگەیەکی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی کردووەتە سەر بنکەیەکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان. دەشڵێت، حیزبوڵڵا هەوڵیداوە بنکەیەکی نۆژەن بکاتەوە کە پێشتر وێران کراوە. رۆژی هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025 سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر “بنکەیەک کە وەک ناوەندێک بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی هێرش …
زیاتر بخوێنەرەوەئیسرائیل: ئەگەر پێویست بکات هێرشدەکەینەوە سەر ئێران
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات بۆ لەنێوبردنی بنکە ئەتۆمی و پڕۆگرامی مووشەکی ئێران، هێرشدەکەنەوە سەر ئەو وڵاتە. دەشڵێت، دەیانویست رێبەری ئێران بکوژن، بەڵام هیچ دەرفەتێکیان بۆ رێکنەکەوت. یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە هەوڵی وڵاتەکەی بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، “ئەگەر …
زیاتر بخوێنەرەوەنیوەڕۆی دوێنێ هێزی گەریلا بەدرۆنی خۆکوژ بارەگایەکی سوپای تورکیایان لە گردی بەهار لە زاپ بۆردومان کرد
ئیسرائیل هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات
گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل هەڕەشەى توند لە گرووپە چەکدارە عێراقییەکان و دەکات کە ئەو بە “میلیشیا و نزیک لە ئێران” ناویان دەبات و دەڵێت “حەماس، حیزبوڵا، حوسییەکان و میلیشیا عێراقییەکان بریکاری ئێرانن و وەکو ئەڵقەیەکی ئاگر بە دەوروبەرماندا دانراون و یەک بە یەک لەناویاندەبەین”. دەیڤید مێنسەر، گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: گومانمان لە پرۆسەکە نییە و دامەزراوە ئەمنییەکان کار لەسەر چەکدادانی پەکەکە دەکەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی لە هۆڵەندا کە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ سەردانی ئە وڵاتەی کردبوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەیی و جیهانیی خستەڕوو. ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، پێشهاتەکانی ناوچەکە دەریخست چەندێک پێویستیان بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە، …
زیاتر بخوێنەرەوەعەلی خامنەیی: ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکان نەبوو
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: “پیرۆزبایی لە خەڵکی مەزنی ئێران دەکەم، بەبۆنەی سەرکەوتنمان بەسەر رژێمی زایۆنی.” رۆژی پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی لەدوای جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ ئیسرائیل پێشکێش کرد و رایگەیاند: “ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکان نەبوو.” عەلی خامنەیی گوتیشی: “رژێمی …
زیاتر بخوێنەرەوەشاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە
شاندی ئیمراڵی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکی جەهەپە و مەهەپە و ئۆجەلاندا کۆدەبنەوە و باس لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پرۆسەکە دەکرێت. پاش کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان، ئەندامى شاندى ئیمراڵى لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ میتحات سانجار گوتی، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەماندا …
زیاتر بخوێنەرەوەسی ئای ئەی: هێرشەکانی ئەمریکا زیانی گەورەیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە
بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا ناسراو بە (سی ئای ئەی)، رایگەیاندووە هێرشەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ئەمریکا “زیانێکی گەورەیان” بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە و بۆ چەندین ساڵ دوایخستوون. ئەمەش پێچەوانەی راپۆرتێکی هەواڵگریی دزەپێکراوەی ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەمریکایە، کە تێیدا رایگەیاندبوو هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی ئەوتۆی پێنەگەیاندووە. رۆژی چوارشەممە، 25ی حوزەیرانی 2025، جۆن …
زیاتر بخوێنەرەوەعەلی حەمەساڵح و دوو بەرپرسی دیکەی رەوتی هەڵوێست لە سلێمانی دەستگیرکران
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و دوو لە بەرپرسانی باڵای رەوتەکە، لە شاری سلێمانی دەستگیرکران. عەلی حەمەساڵح، د. رێبوار کەریم و د. غالب محەممەد لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سلێمانییەوە دەستگیرکران. ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندانێک دژی نەناردنی مووچە بەڕێوەبچێت و لیژنەی ئەمنی سلێمانیش رایگەیاندووە، “کاتەکە بۆ خۆپێشاندان گونجاو نییە”.
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس