هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ‘کۆگەی چەک’ لە لازقییەی سووریا بۆردوومان دەکات
سووریا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە سنووری پارێزگای لازقییەی سەر کەناری دەریای نێوەڕاست بۆردوومان کردووە. سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە: ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە کۆگەی چەک بووە. ئەمشەو دەوروبەری کاژێر 10:30 میدیای سووریا بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل یەکەی 107ی لە سنووری پارێزگای لازقییە بۆردوومان کردووە. چەند خولەکێک دواتر، سوپای ئیسرائیل …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ و نیوە ئاگربەستێکی “کاتی و مەرجدار”یان لەگەڵ تورکیادا هەیە و “هیوادارین” ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا میدیای ئەمریکی دەڵێت، واشنتن هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و ئەنقەرە دەدات. …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی دەم جەنگیز چاندار بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر دەکات
پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى تورکیا بەردەوامە و پارتی دەم بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم”، جەنگیز چانداری وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکردووە. ئەمڕۆ پارتی دەم بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ ناوێک بکات رایگەیاند، ئەمڕۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەمستەفا هیجری: مانگرتنی سەرتاسەریی کامیۆنداران لە بەرینترین شێوەکانی بەرخودانی مەدەنی لە بەرانبەر سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامییە
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاو و سەرتاسەریی کامیۆنداران لە شارەکانی کوردستان و ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: مانگرتنی بەرین و سەرتاسەریی کامیۆنداران کە لە کۆتاییەکانی مانگی بانەمەڕدا دەستی پێ کرد، ئێستا زیاتر لە ١٦٠ شاری ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە …
زیاتر بخوێنەرەوەدیمەنێک لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان
پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی گشتی لە حیزبەکان دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان، بانگهێشتنامەیەک بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی سەرتاسەری. میدیای پارتی بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بۆسەرجەم حزبەکان ناردووە و تێیدا هاتووە، دەستەی کارگێڕی پارتی بە پێویستی دەزانێ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکاندا بکات. هاوکات وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی …
زیاتر بخوێنەرەوەماکرۆن: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستيندا ئەرکێکی ئەخلاقييە
ئيمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رايگەياند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستيندا نەک تەنيا ئەرکێکی ئەخلاقييە بەڵکو پێويستييەکی سياسيشە. مانگی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا و بە دياريکراوی لە مانگی حوزەيراندا وڵاتەکەی داندەنێت بە دەوڵەتی فەڵەستیندا. ماکرۆن لەميانی سەردانێکيدا بۆ سينگاپوور رايگەياند، ئەگەر ئيسرائيل لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەبراوەی خەڵاتەکانی ‘قەڵەمی هەژار’ راگەیێندران
لە رۆژانی 28 و 29ی ئایار، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ بەڕێوەچوو، تێیدا چەند نووسەری کورد لە پای نووسین و خزمەتیان لە بواری وێژەی کوردیدا خەڵاتکران. ناوەندی توێژینەوەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم خولی خەڵاتی ‘قەڵەمی هەژار’ی بۆ نووسین و ئەدەبی کوردی رێکخست. قەڵەمی هەژار خەڵاتی …
زیاتر بخوێنەرەوەدۆخی ئەمنی لە سوریا تێکچو و فەرماندەی جێبەجێکاری ئاسایشی گشتی هەتەشە لەلایەن دروزەکانەوە کوژرا
قەندیل پرێس ئەم شەو 30ـی ئایاری 2025 جەمیل موئامین، فەرماندەی جێبەجێکاری ئاسایشی گشتی هەتەشە لە شاری قوتنە لە دەوروبەری دیمەشق، لە بۆسەیەکدا لە لایەن ئەنجومەنی سەربازی دروزەکانەوە کوژرا. لەگەڵ کوژرانی فەرماندەکەی ئاسایشی گشتی هەتەشە لە قوتنە ژمارەی کوژراوانی ئاسایش لە گوندی ئایسام بۆ 6 ئەندامی ئاسایشی گشتی هەتەشە بەرزبووەوە، دۆخی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس