به‌په‌له

قه‌ندیل وه‌ڵامى ئۆجه‌لان ده‌داته‌وه‌

کۆما جڤاكین کوردستان (کەجەکە) له‌وه‌ڵامى په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ى ئۆجه‌لاندا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و دەڵێت، “دەبێت هەموان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتی تاکلایەنە پێشناکەوێت”، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌وه‌ى ئۆجه‌لان له‌ئێمه‌ى ده‌وێت، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین”.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە کۆما جڤاكین کوردستان (کەجەکە) لەڕاگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەئەوانی داوادەکات، وه‌ك خۆى جێبەجێی دەکەن.

کەجەکە دەڵێت:”ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بەلەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان‌و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەموان لەوەتێبگەن پرۆسەکە بەشێوەیەکی یەکلایەنە پێشناکەوێت”.

ڕاگەیه‌ندراوەکەی کەجەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیلگرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پەرەپێداوە، کۆتایی بێت‌و ئازادبکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *