به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

هەسەدە وەڵامی پیلانگێریەکی دیمەشق دەداتەوە

قەندیل پرێس ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی سوریای لەبارەی هێرشی سەر کڵێساکەی دیمەشق دایەوە کە گوایە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە لەکەمپی هۆڵدا بوون. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەیاننامەیەکدا، سەبارەت بە بانگەشەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی دیمەشق ڕایگەیاند:وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی دیمەشق بانگەشەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەندیل پرێس هۆکاری دەستگیرکردنی رێکخەری خۆپیشاندەران لە سلێمانی ئاشکەرا دەکات کە پەیوەندی بە دۆخی ئێرانەوە هەیە

قەندیل پرێس – سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مۆچەکانیان لە لایەن هەردوو حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رێگری لە ئەنجامدانی چاڵاکیەکان کرد و یانزە کەسیان دەستگیرکرد، قەندیل پرێس ئاشکەرا دەکات بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندان بەهۆی دۆخی ئێرانەوە هەیە . سەرکەوت تاهیر ئەندامی دەستەی ئەنجومەنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ترەمپ هێرشەکەی سەر ئێرانی بە هێرۆشیما چواند

سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “هاوشێوەی هێرۆشیما” چواند و رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانیان بۆ “چەندین دەیە” پەکخستووە. هاوکات ئەو راپۆرتە هەواڵگرییانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کاریگەریی هێرشەکان سنووردار بووە. رۆژی چوارشەممە 25-06-2025 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە لاهای – هۆڵەندا، دۆناڵد ترەمپ، …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەسێ هۆزات: پەکەکە و ئۆجەلان هەنگاویان ناوە و دەوڵەت هیچی نەکردووە

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەت لە وەڵامی ئۆجەلان و پەکەکەدا هیچ هەنگاوێکی نەناوە و ئەگەر تورکیا کێشەی کورد چارەسەر نەکات، کارەساتێکی گەورە چاوەڕێی دەکات. بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە” لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیای پارتەکەی، رایگەیاند، “عەبدوڵا ئۆجەلان و پەکەکە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێکرد و دەبوو دەوڵەتیش …

زیاتر بخوێنەرەوە

راپۆرتی سەرەتایی هەواڵگریی ئەمریکا: هێرشەکانمان بە تەواوی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی لەنێو نەبردووە

راپۆرتی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، هێرشەکانی ئەمریکا توانای بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان لەنێونەبردووە و تەنیا بۆ ماوەی چەند مانگێک دوایانخستووە. ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی هێرشەکانەوە رایدەگەیێنێت، ئەو هێرشانە “بە تەواوەتی” بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی لەنێوبردووە. رۆژی سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2025 میدیای ئەمریکا راپۆرتی سەرەتایی ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەمریکای لەبارەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سوپای تورکیا تۆپبارانی مزگەوتێکی ئامێدی دەکەن

قەندیل پرێس – ئامێدی سوپای تورکیا تۆپبارانی مزگەوتی دێڕەشی کرد و پەکەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا ماوەی پێنج رۆژە تورکیا بەچڕی بۆردوومانی بادینان دەکات . کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی رێکخراوی CPTـی جیهانی بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە 24ـی 6، تۆپخانەکانی سوپای …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، 9 فەرماندەی پلەبەرزی ئێران کوژراون

فەرماندەی پاراستنی ئیتلاعاتی بەسیج، پاسدار “محەمممەد تەقی یووسفوەند”. عەلی رەزا لوتفی، جێگری سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران. کوژرانی 7 کەس لە فەرماندە و بەرپرسەکانی بارەگای سوپای ئیمام حەسەن موجتەبا، لقی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئەلبورز.  

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: نابێت زیندانی ئەوین ببێتە مەیدانی جەنگ

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بارودۆخی خراپی زیندانی ئەوین لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و دەڵێن: ئەو جۆرە هێرشانە بە تاوانی جەنگ دادەندرێت و نابێت زیندانی ئەوین ببێتە مەیدانی جەنگ. ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین لە شاری تارانی پایتەختی ئێران …

زیاتر بخوێنەرەوە

زانایەكی دیكەی ئەتۆمی ئێران كوژرا

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر زانای ئەتۆمی لە ماڵی باوكی لە ئاستانە لە سنووری گیلان لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل پێش دەستپێكردنی ئاگربەست كوژرا. میدیاكانی ئێران سەبارەت بە كوژرانی زانایەكی دیكەی ئەتۆمی وڵاتەكەیان پێش ئەوەی ئاگربەست دەستپێبكات، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو. میدیاكان بڵاویان كردەوە، محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر …

زیاتر بخوێنەرەوە