به‌په‌له

روانگەى سوورى: مانگى تەمموز 1732 کەس لە سووریا کوژراون

روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەى مانگى تەمموز 1732کەس لەسووریا بەهۆى توندوتیژییەکانەوە کوژراون کە لە نێویاندا 1224کەسیان سڤیل بوون.

 روانگەى سوورى لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تاوەکو ئێستا توندوتیژى و خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوەى تایفى و ناوچەگەرى لە سووریا بەردەوامە، دەشڵێت، سیستمێکى دادوەریى کارا نییە بۆ لێپێچینەوە لە تاوانباران، کە کاریگەریى لەسەر سەقامگیریى گشتیى دروستکردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو 1224 هاوڵاتییە سڤیلەى سووریا کە کوژراون، 1075 یان لە رەگەزى نێربوون و 89یان لەگەزى مێ و 60یان منداڵبوون.

هەر لە راگەیەندراوەکەى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ هاتووە، بەهۆى ئاڵۆزییەکانەوە، 491 ئەندامى هێزەکانى وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆى سووریا و هۆزە دەشتەکییەکانى سووریا کوژراون، هەر بەهۆى ئەو ئاڵۆزییانەوە 8 ئەندامى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و پێکهاتە سەربازییەکانى، گیانیان لەدەستداوە و7 ئەندامى داعش و گرووپە ئیسلامییە جیهادییەکان و دوو چەکدارى دیکە کوژراون.

مانگى رابردوو، شەڕ و ئاڵۆزى لەنێوان پێکهاتەی دروز و هێزەکانى سەربە حکومەتى سووریا روویدا و زۆرینەى ئەوکەسانەى لەو ماوەیەدا لە سووریا کوژران، بەهۆى ئەو ئاڵۆزییانەوە بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *