هەسەدە شەهیدبوونی پێنج شەڕڤانی لە هێرشێكی داعشدا راگەیاند

هەسەدە ڕایگەیاند، پێنج شەڕڤانیان لە بەرخۆدان بەرانبەر هێرشەکانی داعش لە دێرەزوور شەهیدبوون، هەروەها بەڵێنی دا بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدان و درێژەدان بە ڕێگاکەیان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی پێنج شەڕڤانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “پێنجهەڤاڵمان لە وەڵامدانەوەی هێرشێکی شانەیەکی چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانمان لە گوندەواری دەیرەزۆر، شەهیدبوون؛ هەڤاڵانمان تا کۆتایی شەڕیان کرد و هێرشی چەتەکانیان تێکشکاند.

بە سەربەرزییەوە شەهیدبوونی حەسەن حامید ئەحمەد (ئادەم)، عزەدین سەعید خەلیفە (یوسف)، عەمار محەمەد عەلوش (بەری)، عەمار محەمەد خەلیفە (جودی)، مازن عەبدوڵا خەڵەف (قەیسەر) ڕادەگەیەنین کە نموونەی فیداکاری و قارەمانێتی بوون، لە هەموو گۆڕەپانەکان وڵاتەکەیان پاراست.

بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە و بەردەوام دەبین لە پاراستنی هەرێم و گەلەکەمان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *