به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

هۆشداریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران دەتوانێت لە ‘چەند رۆژێکدا’ چەکی ئەتۆم دروستبکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری لەبارەی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات و دەڵێت، تاران هێندە بڕ لە یۆرانیۆمی پیتاندووە کە دەتوانێت لە ماوەی “چەند رۆژێکدا” چەکێکی ئەتۆمی دروستبکات. رۆژی هەینی 6ی حوزەیرانی 2025 رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشیەڵ تایمزی بەریتانی، جەختی لە گرنگیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و ٢٧ دامەزراوەی پەیوەست بە ئێران سەپاند، کە بە لایەنی کەمەوە دوو کۆمپانیای تێدایە کە پەیوەستن بە کۆمپانیای تانکەری نیشتیمانی ئێرانییەوە هەیە. ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران و ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە، زانیاری …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیسرائیل بۆ لوبنان: تاوەکو حیزبوڵڵا چەک دانەنێت، بۆردوومان بەردەوام دەبێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری بە لوبنان دەدات کە تاوەکو حیزبوڵڵا دەستبەرداری چەک نەبێت، لە بۆردوومانکردنی باشووری ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن. رۆژی هەینی، 6ی حوزەیرانی 2025 یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “هیچ ئارامییەک لە بەیرووت و هیچ سەقامگیرییەک لە لوبنان نابێت، بێ دابینکردنی ئاسایش بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل. پێویستە …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٤٠ شۆفێری مانگرتوو دەستگیر کران

ڕژێمی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی شۆفێرانی مانگرتووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستپێكردووە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا ٤٠ کەسیان دەستگیرکردووە، بەڵام تا ئێستاش بەشێكی زۆری شۆفێران لە مانگرتن بەردەوامن. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دەستگیر کردنی شۆفێرانی کورد و ئێران بەمجۆرە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: بەسەرکەوتوویی بە ئەنجامی دەگەیێنین

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەسەرکەوتوویی پرۆسەی چارەسەر بە ئەنجام دەگەیێنن و رێگە نادەن بەربەستی بۆ دروست بکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات: ”تاوەکو سەت ساڵەی تورکیا نەکەین بە سەت ساڵەی ئاشتی و برایەتی، لە هەوڵدان ناوەستین”. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رۆژی هەینی، شەشی حوزەیرانی 2025 …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی: پێکهێنانی شاندی یەکگرتوو رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە گفتوگۆی نیشتمانی

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کورد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازاری رابردوودا دێت، کە جەخت لە جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکاتەوە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “پێکهێنانی شاندی یەکگرتووی کوردی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی …

زیاتر بخوێنەرەوە

سی پی تی ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی دەڵێت، لە مانگی ئایاردا سوپای تورکیا 510 بۆردوومان و تۆپبارانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و هەپەگەش دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیادا دوو ئەندامیان کوژراون. تیمی هەرێمی کوردستانی رێکخراوە ئەمریکییەکە، راپۆرتێکی لەبارەی بۆردوومان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاری 2025ـدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری بەرگریی تورکیا: هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریا

حكومه‌تى تورکیا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لەسوریا بڕیار ده‌دات‌و وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات. یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا به‌ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندوە کە هیچ پلانێکیان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسوریا لەمەودای کورتخایەندا یان گۆڕینی پێگەکانی ئێستایان. وتوشیه‌تى، “وڵاتەکەی مەشقی سەربازیی‌و ڕاوێژ بەسوپای سوریا دەدات بۆ بەرزکردنەوەی توانا …

زیاتر بخوێنەرەوە

عێراق پەیامێکی توندی بۆ هەرێم هەیەو داوای ڕادەستکردنی نەوتی قاچاخ دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبونی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە بەدەستورو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی‌و یاسا کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتیی کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەکێڵگەکانییەوە بەوەزارەتی نەوتی فیدراڵی بۆ هەناردەکردن‌و پڕکردنەوەی داهات بۆ خەزێنەی گشتیی. به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، پێشتر بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، نامەو وەفدی …

زیاتر بخوێنەرەوە