لە سێدارەدانی ٦٧ بەندكراو تەنھا لە یەك مانگدا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هه‌نگاو”، لە مانگی جوولای ۲۰۲٦دا لانیکەم سزای لەسێدارەدانی ٦۷ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩ بەندکراوی سیاسی، ئایینی و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار و بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بە تۆمەتی وەک موحاربه، سیخوڕی و … لە سێدارە دراون.

لەلایەکی دیکەوە، دوو ژن و منداڵ-تاوانبارێکی ۱۸ ساڵەی بەلووچ کە لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا دەسبەسەر کرابوو و دوو کەسیش لە بەرچاوی گشتیدا لە سێدارە دراون.

لە ڕووی جۆری تۆمەتەکانەوە، ۳٥ کەس بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست (٥۲٪)، ۲۲ کەس بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان و ۹ کەسیش بە تۆمەتی سیاسی، ئایینی و سیخوڕی لە سێدارە دراون.

لە کۆی بەندکراوە لەسێدارەدراوەکانی مانگی ڕابردوو لە ئێران، ۲۲ فارس، ۱۰ کورد، ۱۰ تورک، ٦ لوڕ، ٥ گیلەک و مازنی، ٥ بەلووچ، ۲ تورکمەن و کەسێکی عەرەب و ئەفغانستانی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی ٥ زیندانیی دیکەش تا ئێستا پشتڕاست نەبووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەشنووسی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و چەکداماڵینی پەکەکە ئاشکرا کرا

ڕەشنووسەکە لە 12 ماددە پێکهاتووە و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە بوونی کردەییی پەکەکە و ڕادەستکردنی هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *